هێزە چەکدارەکانی ئێران 2 شوانی کوردیان کوشت

شوانەکان هەردووکیان برا بوون و خیزاندارن.
هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە 2 شوانی کورد کردووە و شوانەکان لەکاتی هەڵاتن بۆ خۆ رزگار کردن لە شاخ کەوتوونەتە خوارەوە و گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە دەڤەری راپەڕین، لە کوێستانەکانی (گۆڕ تیسوێ) لە سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، چەکدراەکانی “پاسەوانی سنووری ئێران” تەقەیان لەو دوو شوانە کردووە و کاتێک ویستوویانە خۆیان رزگار بکەن لە شاخ هەڵدێراون و گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسەکانی باشووری کوردستان رایانگەیاندووە کە شوانەکان خەڵکی گوندی بێپاڵانن لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر بە ناوەکانی سەرباز حەمەد برایم و کامەران حەمەد برایم ھەردووکیان برانە و خێزاندارن.
نەھرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوبەری ناحیەی سەنگەسەر رایگەیاندووە، “شوانەکان لەلایەن پاسەوانی سنووری ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە و کاتێک ویستوویانە خۆیان رزگار بکەن، لەشاخ ھەڵدێراون و گیانیان لەدەستداوە”.