یادی محەممەد شێخۆ لەسەر گۆڕەکەی بەرز راگیرا

محەممەد شێخۆ لە 9ی ئاداری 1989دا کۆچی دوایی کرد و لە رێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکەیدا زیاتر لە 70 هەزار کەس بەشدار بوون.
هونەرمەندی ناوداری کورد محەممەد شێخۆ بە گۆرانی و هونەرەکەیەوە لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا هەروا زیندووە و نەمردووە و هەموو ساڵێک لە رۆژئاوای کوردستاندا خەڵکی کورد بۆ رێزگرتن لە هونەر و تێکۆشانەکەی سەردانی گۆڕەکەی دەکەن.
ماوەی 34 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد “محەممەد شێخۆ”دا تێپەڕ دەبێت کە خاوەن دەیان بەرهەمی نەتەوەیی و ئەویندارانەیە. گۆرانیەکانی “ئای لێ گولێ”، “نەسرینێ” و “دل پەریشانم” لە دیارترین بەرهەماکانی ئەو هونەرمەندە کوردەن.
هونەرمەندی کورد محەممەد شێخۆ، لە ساڵی 1948دا لە گوندی گرباوی سەر بە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان چاوی بە دونیا هەڵهێنا. ناوی تەواوی “محەممەد ساڵح شێخمووس”ـە و لەکاتێکدا کە هێشتا لە تەمەنی منداڵیدا بووە، بنەماڵەکەی لە گوندی خەجۆکێ نیشتەجی بوون.
لە ساڵی 1959دا دەستی بە خوێندن کردووە و لەو ساڵانەی کە لە قوتابخانەدا بووە، محەممەد شیخۆ لەگەڵ زۆرێک لە هەنەرمەدندانی کورد ئاشنا بووە.
لە ژێر کاریگەریی ناسینی هونەرمەندانی کورددا، لە هونەری میوزیک نزیک دەبێتەوە ولە ساڵی 1969دا دەست بە گۆرانی گوتن دەکات. محەممەد شێخۆ لە باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانیش خاوەن خەباتێکی گەورە بوو. لە باشووری کوردستان پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەوە ببوو.
محەممەد شێخۆ لە 9ی ئاداری 1989دا کۆچی دوایی کرد و لە رێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکەیدا زیاتر لە 70 هەزار کەس بەشدار بوون.
لە ساڵانی 1969 بۆ 1972 سەرجەم کاتی خۆی بۆ فێربوونی میوزیک تەرخان کرد و لە بەیرووت بۆ ماوەی دوو ساڵ وانەی میوزیکی خوێند.
لە ساڵی 1972دا لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵەکانی خۆیدا گرووپی میوزیکی “سەرکەوتن”یان دامەرزاند.
محەممەد شێخۆ لە ساڵی 1973دا رۆیشتە باشووری کوردستان و پەیوەندیەکانی لەگەڵ هونەرمەندانی کورددا زیاتر کرد. دواتر رۆیشتە شام و لەوێ کاستێکی بەناوی “ئای گەورێ” بڵاو کردەوە. لە شام محەممەد شێخۆ بەردەوام لەلایەن رێژیمەوە گرفتی بۆ ساز دەکرا و زۆر جاران گیراوە و زیندانی کراوە.