لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی هێرش و مەترسییەکان بۆ سەر کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی و هاریکاری هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە .
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کردەوە.