بەرپرسی هێزی تایبەتی پەکەکە لە حەسەکە گیانی لەدەستدا

بەرپرسی هێزی تایبەتی پەکەکە لە حەسەکە گیانی لەدەستدا

ئیمان مەحمود لە ساڵی 1980دا لە شاری دربەسیێی ڕۆژئاڤا لەدایکبووە و لەساڵی 1998دا تیکەڵ بە ڕیزەکانی پەکەکە بووە.

ئیمان مەحمود دەروێش حوسێن بە کۆدناوی شەرڤین سەردار لە فەرماندەرانی هێزی تایبەتی پەکەکە گیانی لەدەستداوە. لە ڕێکەوتی 1ی ئەیلوولدا لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی تورکیادا بۆ سەر ئوتۆمبێلێک لە “منبج”ی ڕۆژئاوای کوردستان، ئیمان حوسێن و 2 گەریلای دیکە گیانیان لەدەستدا. سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کە شەرڤین سەردار ئەندامی هێزە تایبەتی پەکەکە و بەرپرسی تابووری نەمران بووە.

ئیمان مەحمود لە ساڵی 1980دا لە شاری دربەسیێی ڕۆژئاڤا لەدایکبووە و لەساڵی 1998دا تیکەڵ بە ڕیزەکانی پەکەکە بووە. پاش پەروەردەیەکی کورت، ڕەوانەی باشووری کوردستان کراوە و لە هەرێمەکانی مەتینا و زاگرۆسدا جێگیر کرا. دواتر لە ساڵی 2000دا تێکەڵ بە هێزەکانی فیدایی بووە و لەسەر چەک و تاکتیکی بەئامانج کردن، پەروەردەی تایبەتی بینیوە.

پاسەوانی جەمیل باییک بووە

شەرڤین سەردار لەناو هیزە تایبەتیەکاندا کەسێکی ناودار بوو، هەر بۆیە لە ساڵی 2009دا کرا بە پاسەوانی جەمیل باییک و لە کاتی ئەرکی پاسەوانی کردن لە جەمیل بایکدا، زۆرجار لەلایەن بایکەوە ڕەوانەی ڕۆژئاڤا دەکرا.

لەساڵی 2012دا و بە گۆڕینی ڕەوشی ئیقلیمی، شەرڤین لە ڕۆژئاوادا ئەرکدار کرا. شەرڤین لەساڵی 2013 بەملاوە لە ڕۆژئاڤادا کاری دەکرد. بەتوندی لە بەرانبەر ئەو کادرانەی پەکەکە دەجووڵایەوە کە دەیانهەویست خۆیان لە ڕکێفی پەکەکە دەربهێنن و بەشێوەی سەربەخۆ هەڵویست بگرن. باس لەوە دەکرێت کە ئەو رەخنەی زۆر توندی لە زاخۆ زاگرۆس و ئاسیا عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرانی ڕۆژئاڤا گرتووە. چالاکانی ڕۆژئاوای کوردستان شەرڤین سەرداریان بە سیخوڕی جەمیل باییک ناودەبرد.

شەرڤین لەگەڵ شاندی سەربازیی بیانیدا دانوستاندنی دەکرد

ئیمان مەحموود (شەڤین سەردار) پێشتر لەگەڵ شاندێکدا بەناوی یەبەژە و یەپەگەوە سەردانی پراگی کردووە و دەگوترێ کە پەکەکە بروای تەواوی پێی هەبووە و لەگەڵ فەرماندە سەربازیە بیانیەکاندا دیدار و کۆبوونەوەی دەبوو.

ئەگەرچی شەرڤین سەردار خاوەن پێگەیەکی گرینگ بوو بەڵام پەکەکە دەیهەوێ ناسنامەکەی بشارێتەوە و تەنها وەکوو ىەڕێوەبەری یەپەژە دەیناسێنێت.

Share