مەسعوود پزیشکیان بوو بە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران

مەسعوود پزیشکیان بوو بە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران

ڕێژەی بەشداریکردن لە خولی دووەمی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی سەرۆککۆماری ئیراندا، 49.8٪ ڕاگەیەندراوە.

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ڕاگەیەندرا و مەسعوود پزیشکیان وەکوو سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران دیاریکرا.

خولی دوەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران ڕۆژی هەینی 5/7/2024، لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێراندا بەڕێوەچوو و مەسعوود پزیشکیان و سەعید جەلیلی ڕکابەرەیاتی بەدەستهێنانی پۆستەکەیان دەکرد.

ڕێژەی بەشداریکردن لە خولی دووەمی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی سەرۆککۆماری ئیراندا، 49.8٪ ڕاگەیەندراوە وەزارەتی ناوخۆی ئێران دەڵێ پزیشکیان 55%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

مەسعوود پزیشکیان لە بەرەی ڕیفۆرمخوازەکانی ئێران، 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێناوە و لە بەرانبەردا سەعید جەلیلی لە بەرەی موحافزەکارەکان 13 ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگی بەدەستهێناوە.

Share