دەم پارتی: پێویستە گەمارۆی سەر رۆژئاوای کوردستان هەڵ بگیرێت

دەم پارتی: پێویستە گەمارۆی سەر رۆژئاوای کوردستان هەڵ بگیرێت

دەم پارتی: “چارەسەری بابەتی سووریا تەنیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەبێت.”

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند پەیامێکی گرنگی سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و سووریا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، 26/1/2026، ئایشەگوڵ دۆغان گوتەبێژی دەم پارتی لە کۆنگریەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ پێویستە گەمارۆی سەر رۆژئاوای کوردستان هەڵ بگیرێت.

دۆغان جەختی کردەوە؛ پێویستە گەمارۆی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەزوویی هەڵ بگیرێت و ئاماژەی بەوەش دا کە خواست و ئامانجی ئەوان بەرقەراربوونی ئاشتییە لە تەواوی ناوچەکەدا.

گوتەبێژی دەم پارت هەروەها سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی سووریا ڕایگەیاند: “چارەسەری بابەتی سووریا تەنیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەبێت.”

ئەم لێدوانەی گوتەبێژی دەم پارتی لەکاتێکدایە کە گەمارۆدانی گوندەوارەکانی کۆبانی و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامییان هەیە و هەوڵی دیپلۆماسی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئارادایە.

Share