ساڵح موسلیم کۆچی دوایی کرد

ساڵح موسلیم نەخۆشی دڵ و گورچیلەی هەبووە و لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر نەشتەرگەریی بۆی ئەنجامدرابوو.
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئاداری 2026، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و کەسایەتیی سیاسیی رۆژئاوای کوردستان کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان ساڵح موسلیم نەخۆشی دڵ و گورچیلەی هەبووە و لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر نەشتەرگەریی بۆی ئەنجامدرا.
ساڵح موسلیم لەدایکبووی گوندی شێرانی کۆبانێیە و لە ساڵی 1951 لە دایکبووە، لە ساڵی 1977دا زانکۆی تەکنیکی ئیستانبوڵ-ی تهواوكردوه.