ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری تەقینەوەدایە: شیکارییەکی جیۆ ـ ستراتژی

هەرێمی کوردستان بۆ دەربازبوون لەم زریانە سیاسییە پێویستی بە یەکڕیزی ناوخۆیی (Internal Cohesion) هەیە.
ئەمڕۆ جیهان لە دۆخێکی دیپلۆماسی کەناڵی پشتەوە (Back-channel Diplomacy)دا دەژی. پێشهاتە سەربازییەکانی ئەم دوو ڕۆژە، واتە 12 و13ی ئازار، لە نێوان واشنتۆن و تاراندا، ئەوە دەردەخەن کە ناوچەکە لە قۆناخی شەڕی سارد (Cold War) تێپەڕیوە و چووەتە قۆناغی ڕووبەڕووبوونەوەی شکاندنی ئیرادە (Brinkmanship)ـەوە.
ستراتیژی بڕینی دەست و پێیەکان
بەپێی شرۆڤەی ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتژی و نێودەوڵەتییەکان (CSIS)، ئەمریکا وازی لە سیاسەتی بەرگریکردنی پاسیڤ (Passive Defense) هێناوە و پەنای بۆ هێرشی پێشوەختە (Preemptive Strike) بردووە. ئامانج تەنیا لاوازکردنی سپای پاسدارانی ئێران نییە، بەڵکوو لەناوبردنی هەموو ئەو سەروەت و سامانە ستراتژی (Strategic Assets)کانەی ئێرانە کە وەک کارتی فشار لە ناوچەکەدا بەکاردەهێنرێن. لە لایەکی دیکەوە تاران بە داخستنی گەرووی هورمز دەیهەوێت بیسەلمێنێت کە دەتوانێت جیهان تووشی شۆکی ئابووری (Economic Shock) بکات.
شەڕی گورگ و مێش
ڕاپۆرتەکانی ناوەندی جینز دیفێنس (Janes Defense) ئاماژە بەوە دەکەن کە شەڕی ئەم سەردەمە گۆڕاوە بۆ شەڕێکی ناهاوسەنگ (Asymmetric Warfare). ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەرزان و بەلەمی بچوک هەوڵدەدات زیان بە زلهێزە تەکنەلۆژییەکان (Technological Hegemons) بگەیەنێت. وەک یاری مشک و پشیلە (Cat and Mouse Game) وایە، کە تیایدا لایەنی لاوازتر بە کەمترین تێچوون، گەورەترین مەترسی لەسەر بەرژەوەندی لایەنی بەرامبەر دروست دەکات.
کوردستان: لە نێوان بەرداشی هێزدا
ئەم ململانێیە بۆ هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەیەکی قورسە بۆ ئەوەی کە قەوارە دەستووری (Constitutional Status)یەکەی بپارێزێت. بەگوێرەی ئەنستیتۆتی واشنتۆن (The Washington Institute)، هەولێر لە چاوی جیهاندا وەک دوورگەیەکی ئارام (Oasis of Stability) سەیر دەکرێت. بەڵام مەترسی ئەوە هەیە ئەم ستاتۆیە ببێتە قوربانیی شەڕی بە وەکالەت (Proxy War) و هەرێم باجی توندوتیژیی وڵاتانی دەوروبەر بدات.
دەرئەنجامە جیۆ-ئابوورییەکان
جیهان لەبەردەم قەیرانێکی گەورەی سووتەمەنی و وزە (Energy Crisis)دایە. بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دەتوانێ ببێتە هۆی هەڵاوسانێکی جیهانی (Global Inflation). ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەم شەڕە تەنها پەیوەندیی بە خاکەوە نییە، بەڵکوو بۆ دیاریکردنی بڕیاردەری کۆتایی (Ultimate Decision Maker)شە لەسەر ڕێڕەوەکانی بازرگانی جیهانی.
دەرئەنجام:
ئیدی کاتی خۆفریودان (Wishful Thinking) بەسەرچووە. هەرێمی کوردستان بۆ دەربازبوون لەم زریانە سیاسییە پێویستی بە یەکڕیزی ناوخۆیی (Internal Cohesion) هەیە.