کێ هێرشی کردە سەر پێشمەرگە و جێژنی کوردانی کرد بە شین؟

نەورۆزی 2026 بۆ کورد جەژنێکی ڕاستەقینە بوو. بەڵام هەندێک خێرنەخواز ئەمەیان پێ قبووڵ نەکرا و هەوڵیاندا ئەو جێژنە بکەن بە شین.

لە ڕێکەوتی 24ی ئازاردا دەوڵەتی ئێران هێزەکانی پێشمەرگەی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە 6 پێشمەرگە شەهید و زیاتر لە 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون. ئێمە سەری ڕێز لە هەمبەر شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین. پێشمەرگە ماوەی سەد ساڵە لەپێناو پاراستنی کورداندا خەبات دەکات، بۆیە بە ڕەمزی شانازی و شەرەف و سەربەرزی و مسۆگەرکردنی ئایندەی گەلەکەمان دادەنرێت.

ساڵانێکە ئێران پەلاماری کورد و کوردستان دەدات بەو بیانوویەی کە گۆیا هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل و هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکات. ئێران بە کوشتنی کورد، هێزی خۆی لە دژی ڕۆژئاوا نیشان دەدات. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئەوانەی کورد بە هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناودەبەن، بۆخۆیان یەکەم هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوون لە عێراقدا.

سەیر کەن، ئەو کەسەی ئێوە لە وێنەکەدا دەیبینن ئەبومەهدی موهەندیسە. لە ساڵی 2003دا لە سەر شاشەی کەناڵی ئەلعالەمی ئێران، پلانی ئەمریکای بۆ داگیرکردنی عێراق ڕاڤە دەکرد و ئامریکای بە هاوپەیمان دەزانی.

ئەو کەسەش لەم وێنەیەدا دیارە، نووری مالیکی سەرکردەی شیعە توندڕەوەکانی عێراقە. لە تەنیشتی (ریان جەی گرۆگکەر)ـە کە ئەوکات باڵیۆزی ئەمریکا بوو لە عێراق. ساڵی 2008 (ڕێککەوتننامەی دۆخی هێزەکان)ی واژۆکرد کە مافی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی لە ئاسمانی عێراق بە ئەمریکا دەدا.

بە واتایەکی تر، ئێران و سەرکردەی میلیشیا شیعەکانی حەشدی شەعبی بوون کە ئەمەریکایان هێنایە عێراق. ئێستاکە هەم ئێران و هەم پرۆکسیە عێراقییەکانی واتە حەشدی شەعبی، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ژێربەژێر و بە نهێنی لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکەن.

ئەمە درۆ و دووڕوویاتییە بۆ ئەو کەسانەی کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی شیعەکانی سەر بە خۆیان، هەر جۆرە پەیوەندییەکی ئاشکرا، شاراوە و ناڕاستەوخۆ لەگەڵ زلهێزە نێودەوڵەتییەکان قبووڵ دەکەن و هاوکات بە بیانووی هاوکاریی دنیای دەرەوە، گەلی کورد بە دوژمن لەقەڵەم دەدەن.

کورد تەنها هەوڵی بەرگریکردن لە خاکەکەی خۆی دەدات و لە هیچ هەوڵێکی تێکدەرانەدا بەشدار نییە.

نەک هەر ئێران، بەڵکو پێکهاتەی میلیشیا شیعەکانی حەشدی شەعبیش لە عێراق، لە شەهیدکردنی شەش پێشمەرگەکەی کوردستاندا بەرپرسیارن. کاتێک هێزەکانی بابلیۆن لە مووسڵ هێرشیان کرایەسەر، فەرماندەکەیان ڕەیان کلدانی وتی: “ئێمە بارزانی بە بەرپرسیار دەزانین و تۆڵە دەکەینەوە”. بەڵام هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە نە هێرشیان کردۆتە سەر شیعەکان لە عێراق و نە هێرشی سەر دەوڵەتی ئێرانیشیان کردووە. حەشدی شەعبی شەرعیەت بە دوژمنایەتی خۆی بەرامبەر بە کورد دەدات، حەشدی شەعبی ئیستفزازی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی بیکێشێتە ناو مەیدانی شەڕەکەوە. ئامانجیان ئەوەیە کە کورد لەناوببەن.

پێویستە ئەو کوردانەی پەیوەست بوون بە حەشدی شەعبیەوە هەڵوێستی خۆیان ڕوون بکەنەوە. لەسەرووی هەمووشیانەوە یەنەکە. ڕەیان کلدانی و قەیس خەزعەلی کە هاوپەیمانی بافڵ تاڵەبانین و بافڵ کۆنگرەی یەنەکەشی لەگەڵ ئەوان بەڕێوەبرد، لە ئێستادا نزیکەی 500 هێرشیان بە درۆن و مووشەک بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن. پەیوەندیی بەردەوامی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ ئەو کەسانەدا وای لێدەکات ببێتە هاوبەشی بکوژانی پێشمەرگەکانی کوردستان.

کورد لەبەردەم کاتێکی هەستیاردایە. پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی نەورۆز لە بنەڕەتدا مانیفێستێک بوو بۆ تێپەڕاندنی ئەم کاتە دژوارە. سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، یەکگرتوویی تاکە ڕێگایە کە دەتوانێ کورد ڕزگار بکات و ڕایگەیاند: “لە کۆتاییدا سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان دەبێت”.

شەهیدان:

1ـ ڕێبەر عەبدوڵڵا.

2ـ زکری بەخشەشی.

3ـ ڕامین عادل.

4ـ شەهاب بەخشەشی.

5ـ کەیوان موزەفەر.

6ـ پشتیوان مەلا مووسا.

ئەوان شەهیدی ئەم ڕێگای سەرکەوتنەن.

سەد ساڵە پێشمەرگە لەناو نەچووە و لەناویش ناچێت. یادگارییەکانیان بۆ هەمیشە لە ڕۆژە ئازادەکانی داهاتووی گەلی کورددا دەژین. شەهید نامرێ.

Share