سەرکەوتنی جاشایەتی و واقیعی بافڵ تاڵەبانی

وشەی “سیاسەت” لە ڕەگی عەرەبی “سەیس”ـەوە هاتووە کە بە واتای بەخێوکردنی ئەسپ دێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە سیاسەت لە بنەڕەتدا بابەتێکی پەروەردە و کارگێڕییە.

کورد لە ساڵی 1966دا پێناسەیەکی گونجاوتری بۆ ئەم وشەیە زیاد کرد؛ ئەوانەی لەلایەن داگیرکەرەکانیانەوە پەروەردە دەکرێن و بەڕێوەدەبرێن، لەبری “سیاسەتمەدار” پێیان دەوترێت “جاش”.

وەک چۆن پەیڤی سیاسەت بۆ جیهان گرنگە، پەیڤی “جاش”یش بە هەمان شێوە بۆ فەرهەنگی سیاسی کورد گرنگە. هەر جارێک کورد ویستویەتی هەنگاوێک بەرەو ئازادی بنێت، داگیرکەران لە ڕێگای “جاش”ـەکانەوە ڕێگرییان لێکردوون.

لە ساڵی 2017 بەملاوە بافڵ تاڵەبانی ئاڵای جاشایەتیی بەرز دەکاتەوە. بافڵ تاڵەبانی کە پێشتر نەیدەتوانی پێڵاوەکانی خۆی بە دروستی لەپێ بکات و بە ئوسلوبێکی حەنەکەچی قسەی دەکرد، چۆن لە ماوەی 9 ساڵدا لە کوردستان بوو بە “سیاسەتمەدار”؟

هۆکارەکەی ڕوونە: بەرەی دژە کورد لە سەدەی 21دا پێویستیی بە کەسێک هەبوو بۆ ئەوەی کە لە دژی داخوازیی کورد بۆ ئازادی بەکاری بهێنێت. بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەو پلەیە لە جاشایەتی گونجاوترین ناو بوو. چونکە بافڵ هەرگیز لە کوردستان نەژیابوو، کوردیی نەدەزانی و گیرۆدەی مەی و قومار و ماددەی هۆشبەر بوو.

بنەماڵەکەی و بەتایبەت جەلال تاڵەبانی باوکی، هاتنە ناو کوردستانیان لێی قەدەغە کردبوو و ڕێگایان پێی نەدەدا کە لە چالاکییە سیاسییەکانی یەنەکەدا بەشدار بێت. بافڵ تاڵەبانی کە هیچ بەرژەوەندییەکی کوردبوون و نیشتمانپەروەریی نەبوو، ئامرازێکی زۆر ئاسان بوو بۆ بەکارهێنان؛ بۆیە ڕازێندرایەوە و کەملێندرا و وەک سەرۆکی یەکێتی دانرا.

هەموو خیانەتکاران، لە سەرەتای بەکارهێنانیدا، زرق و بەرقیان پێدەدرێت و بەرز دەکرێنەوە، دواتر دەکرێن بە غوڵام و لە کۆتاییدا کاتێک کە ماوەکەیان بەسەر دەچێت، فڕی دەدرێنە ناو زبڵدانی مێژووەوە. بافڵ تاڵەبانی ئێستا لە قۆناغی “بریقەدارکردن”دایە و سەرکەوتنە درۆیینەکانی وەک ڕاستی پیشان دەدرێن. بەڵام لە واقیعدا بافڵ تاڵەبانی قرتییەکە کەوا هەوسارەکەی بەدەستی ئێران و بەریتانیا و هەموو ئەوانەیە کە دژی سەربەخۆیی کوردستانن. ئەو بە فەرمانی ئەو کەسانە مامەڵە دەکات کە هەوسارەکەی ڕادەکێشن.

ئایا ئەوە سەرکەوتنە کە لە ترسی ئێران ڕێگا نەدرێت پێشمەرگەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک غەزاڵ مەولان، لە نەخۆشخانەکانی سلێمانیدا دەرمان نەکرێت؟
ئایا ئەوە سەرکەوتنە کەوا یەنەکە هەموو سەرچاوەکانی خۆی بۆ دوژمنایەتی لەگەڵ کوردستاندا بەکار بهێنێت؟

ئەوانەش کە بەکاری دەهێنن باش دەزانن کە گەمژەیە.

لە مانگی نیسانی 2026دا، لوتکەی “سەرکەوتنی” بافڵ تاڵەبانی وەکو کوکلایەک (بووکەلەیەک) بەرجەستە کرا. ئەو و میدیاکانی ڕادەستکردنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و پارێزگاری کەرکووک دەرازێننەوە و وەکوو سەرکەوتن پیشانی دەدەن. خراپترین شت کە دەتوانێت بەسەر گەلێکدا بێت، ئاساییکردنەوە و تیۆریزەکردنی خیانەتە. لە ئێستادا یەنەکە و بافڵ تاڵەبانی ئەم کارە دەکەن؛ ئەوان خیانەت وەک سەرکەوتن پیشان دەدەن.

بەڵام با بپرسین: بافڵ تاڵەبانی کە سێ جار کەرکووکی فرۆشتووە، بەرامبەر کێ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە؟ دژی داگیرکەرانی کوردستان؟ نەخێر! بەپێچەوانەوە هەرکەسێک دوژمنایەتی کوردستان دەکات ئێستا لە بافڵ تاڵەبانی ڕازییە:

ـ ئێران کە دەیهەوێت کورد لەناو ببات، لە بافڵ ڕازییە.

ـ شیعە و سوننەکانی عێراق کە دەیانهەوێت قەوارەی فیدراتیڤی هەرێمی کوردستان بڕووخێنن، لە بافڵ ڕازیین.

ـ ڕەیان کلدانی کە کورد وەک دوژمن دەبینێت و دەڵێت “کورد لە دەشتی نەینەوا وەدەردەنێین”، لە بافڵ زۆر ڕازییە.

ـ دەوڵەت باخچەلی کە بە گوتنی “کەرکووک هی تورکە”، ئاهەنگی بۆ دانانی پارێزگارێکی تورکمان دوای 89 ساڵ گێڕا، لە بافڵ ڕازییە.

ـ بەریتانیا و بەشێک لە لۆبیە ڕۆژئاواییەکان کە ترسیان لە دەسەڵاتی کورد هەیە و عێراق بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن، لە بافڵ ڕازین.

فیدل کاسترۆ دەڵێ: “ئەگەر دوژمنەکانت ستایشت بکەن مانای وایە بێشەرەفییەک (بێژوویەک)ت هەیە”. بەڵێ، بێشەرەفییەکی گەورە لە هەڵوێستی بافڵ تاڵەبانیدا هەیە. ئەوانەی بەکاری دەهێنن کەسایەتییەکەی بەهێز دەکەن، بەڵام کە کاتی هات، لە یەکەم هەنگاودا وردوخاشی دەبەن.

بافڵ تاڵەبانی ئێستا “لەشفرۆشێکی سیاسی”یە کە هەموو کەس بۆ زەربەلێدان لە هەرێمی کوردستان بەکاری دەهێنێت. مێژووی سیاسی نیشانی داوین کە جاشەکان هەرگیز سەرناکەون. لە هەرکوێ جاشەکان سەربکەون، میللەتی کورد لەناو دەچێت. لە ئەنجامدا جاشەکان دەچنە دۆزەخی کەران.

لەشفرۆشانی سیاسی سەرکەوتوو نابن؛ ئەوان تەنها لە لاپەڕە ڕەشەکانی مێژوودان، لە تەنیشت بێشەرەفەکاندا جێگا دەگرن. ئەوەی بافڵ تاڵەبانی و میدیاکانی ئەو وەکوو سەرکەوتن دەیخەنە ڕوو، لە ڕاستیدا پەرەسەندنی جاشایەتی و لەشفرۆشیی سیاسییە. بەڵام با هەمووان بزانن؛ ڕووخان و تێکچوونیان نزیکە.

Share