وەزیری دادی تورکیا: خانوویەکی تایبەت بۆ ئۆجەلان دروست ناکرێت

وەزیری دادی تورکیا: خانوویەکی تایبەت بۆ ئۆجەلان دروست ناکرێت

وەزیری دادی تورکیا بەر لە دانیشتنی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیادا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی سازدا.

ئاکین گورلەک، وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن “لە ئیمرالی ئخانوویەک بۆ ئۆجەلان دروست دەکرێت”، ڕایگەیاند: “شتی وەها لە ئارادا نییە”.

ئاکین گورلەک بەر لە دانیشتنی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیادا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی سازدا و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

ڕۆژنامەنووسان لەبارەی لێدوانەکەی تولای هاتیمۆغلار هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی کە گوتبووی: “لە ئیمرالی خانوویەک بۆ ئۆجەلان دروست دەکرێت”، پرسیاریان لە گورلەک کرد.

وەزیری دادی تورکیا لە وەڵامدا گوتی: “شتێکی وەها نییە، لەوێ کەمپێکی ئیداری هەیە، بینای نوێ بەپێی پێویستی دروست دەکرێت، بەڵام شتێک بە ناوی دروستکردنی خانوویەکی تایبەت لەئارادا نییە”.

Share