یاڵچین کوچوک مامۆستای ئایدیۆلۆژیی ئۆجەلان و پەکەکە کۆچی دوایی کرد

یاڵچین کوچوک: “ئۆجەلان لە ڕاستیدا ئاتاتورک زۆر بە پیرۆزی دەزانێت و زۆر بەستراوەیە بە تورکیا”.
وەک ڕاگەیاندراوە، یالچین کوچوک کە ماوەیەکی زۆر بوو چارەسەری تەندروستیی وەردەگرت، پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 6/4/2026، لە ئەنقەرە کۆچی دوایی کرد.
یاڵچین کوچوک، لێکۆڵەر و ئەکادیمیست کە یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی چەپ لە تورکیا، لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
یاڵچین کوچوک کێیە؟
کوچوک لە ساڵی 1938 لە ئیسکەندەرون لەدایک بووە. لەو ساڵانەی کە لە فاکەڵتی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئەنقەەدا خوێندکار بوو، وەک سەرۆکی فیدراسیۆنی یانەکانی بیرمەندان و پاشان فیدراسیۆنی یانەکانی بیرمەندانی سۆسیالیستی (Dev-Genç) و پارتی ڕزگاریخوازی گەلی تورکیا کاری کردووە.
یاڵچین کوچوک بە مامۆستای ئایدیۆلۆژیی ئۆجەلان و پەکەکە ناسراوە. ناوبراو لە دانپێدانانەکانیدا لە دادگاییکردنی ئەرگەنەکۆندا باسی هەندێک لە نهێنییەکانی پەکەکە و عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕێبەری پەکەکە کردووە و گوتبووی:
“زۆر بە ئاشکرا ئەمە دەڵێم؛ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کوردی تورکیایە، سەرۆکایەتی بارزانی قبووڵ ناکات.
لە یەکەم ئاخاوتنمدا لەگەڵ ئۆجەلان، پێم وت: تا چەند کەمال پاشا (ئەتاتورک)ت خۆشدەوێت؟ لە ڕاستیدا زۆر بە پیرۆزی دەزانێت و زۆر بەستراوەیە بە تورکیا. ئەوەی من بە تیۆری دەیڵێم ئەوەیە؛ کوردەکانی تورکیا کەمالیستن و بوونەتە کەمالیست”.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا یاڵچن دەڵێت: “من ئەرکی خۆمم بەتەواوی بەجێ گەیاند، ئیدی ڕۆشنبیرانی کورد
بوونەتە دوژمنی بارزانی و سەربەخۆبوون”.