شارەوانی ئامەد بۆ جێژنی زمانی کوردی چالاکی ئەنجام دەدات

شارەوانی ئامەد بۆ جێژنی زمانی کوردی چالاکی ئەنجام دەدات

ئامانج لەم چالاکییانە ئەوەیە کە سەرنجی بەشداربووان بۆ سەر گرینگیی زمانی کوردی ڕابکێشرێت.

گەورە شارەوانیی ئامەد لە باکووری کوردستان، بەرنامەیەکەی بەرفراوانی بۆ 15ی گوڵان، جێژنی زمانی کوردی ڕاگەیاند.

لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا چەندین چالاکیی بەڕێوەدەچن و ئەو چالاکییانە لە ڕۆژانی 10 و 15 و 17ی ئایاردا ئەنجام دەدرێن.

بەشی ڕۆشنبیری و کاروباری کۆمەڵایەتی شارەوانیی ئامەد ئامادەکارییەکانی بۆ جێژنی زمانی کوردی تەواو کردووە.

لەم چوارچێوەیەدا چالاکییە جۆراوجۆرەکانی وەک ڕاکردن و شانۆ و کات بەسەربردنی منداڵان بەڕێوەدەچێت.

یەکەم چالاکیی بەرنامەکە لە 10ی ئایار بەڕێوەدەچێت، ئەم ڕۆژە هاوکات ڕۆژی دایکیشە. بەم بۆنەیەوە پێشبڕکێیەک بە ناوی “ئێمە بۆ زمانی دایکی ڕادەکەین” ڕێکدەخرێت. بەشداربووانی چالاکییەکە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی کۆدەبنەوە.

پێشبڕکێی زمان کاتژمێر 11:00 دەستپێدەکات و لە نێوان سۆمەرپارک و گۆڕەپانی دەریە چیە بەڕێوەدەچێت.

ئامانج لەم چالاکییە ئەوەیە کە سەرنجی بەشداربووان بۆ سەر گرینگیی زمانی کوردی ڕابکێشرێت.

هەروەها لە 15ی ئایاردا لە جێژنی زمانی کوردیدا چالاکییەکی شانۆیی بەڕێوەدەچێت. شانۆگەریەک بە ناوی “مۆراشین” کاتژمێر 20:00 نمایش دەکرێت.

ئەم شانۆگەرییە لە ناوەندی ڕۆشنبیری و کۆنگرەی چاندی ئامەد نمایش دەکرێت.

شارەوانی گەورەی ئامەد لە بەرنامەکەدا منداڵ و گەنجی لەبیر نەکردووە.

“ئاهەنگی منداڵان و لاوان” لە 17ی ئایار لە سۆمەرپارک بەڕێوەدەچێت.

چالاکییەکە لە نێوان کاتژمێر 11:00 بۆ 17:00 بەڕێوەدەچێت.

لەم چالاکییەدا وۆرک شۆپ و مۆسیقا و ڕیتم و دراما و یاری جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێن.

Share