پەکەکە ناسنامەی 5 گەریلای خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی، ئاشکرا کرد

پەکەکە ناسنامەی 5 گەریلای خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی، ئاشکرا کرد

ئەم ئاشکراکردنە لە کاتێکدایە کە پەکەکە بەپێی بڕیاری کۆنگرەکەی لە ئایاری 2025دا، هەڵوەشاندنەوەی خۆی و چەکدانانی ڕاگەیاندبوو.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، باڵی چەکداریی پەکەکەی هەڵوەشاوە، ناسنامەی 5 گەریلای خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئاشکرا کرد، کە لە ساڵانی جیاوازدا لە باشوور، باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هەپەگە کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، لەگەڵ زانیارییە کەسییەکانی ئەو 5 گەریلایە، مێژووی پەیوەندیکردنیان و شوێن و کاتی گیانلەدەستدانیشیان بۆ ڕای گشتی خراوەتە ڕوو.

ئەم ئاشکراکردنە لە کاتێکدایە کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەپێی بڕیاری کۆنگرەکەی لە ئایاری 2025دا، هەڵوەشاندنەوەی خۆی و چەکدانانی ڕاگەیاندبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە زانیاری و ناسنامەی ئەو 5 گەریلایە بەم شێوەیەن:

1ـ چالاک جوانڕۆ (فەرید شەریفی): لە جوانڕۆ لەدایک بووە و لە ڕێکەوتی 7ی تشرینی دووەمی 2018 لە باکووری کوردستان گیانی لەدەستداوە.

2ـ سمکۆ داڵاهۆ (بەهروز وەیسی): لە کرماشان لەدایک بووە و لە ڕێکەوتی 25ی ئایاری 2017 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

3ـ ماسیرۆ داڵاهۆ (ئیحسان سادقپوور): لە سەرپێڵی زەهاو لەدایک بووە و لە ڕێکەوتی 28ی ئایاری 2020 لە باکووری کوردستان گیانی لەدەستداوە.

4ـ مێرخاس شاهۆ (مەهدی محەمەدی): لە جوانڕۆ لەدایک بووە و لە ڕێکەوتی 12ی ئابی 2022 لە باکووری کوردستان گیانی لەدەستداوە.

5ـ ڕزگار پەژمین (عەلی ڕەزا محەمەدزادە): لە ئیلام لەدایک بووە و لە ڕێکەوتی 10ی ئەیلوولی 2020 لە باشووری کوردستان گیانی لەدەستداوە.