سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیستانبوڵ

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیستانبوڵ

بڕیارە دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ بکرێن.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیستانبوڵ و بڕیارە لەگەڵ سەرۆککۆمار و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تورکیا کۆببێتەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 9/5/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری ئیستانبوڵی تورکیا.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆشکی “دۆڵمە باخچە” لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، هەروەها هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی راگەیاندراوەکە، لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.

Share