بە گوێرەی راگەیاندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان “لە دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری یۆنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتوگوزار و کولتوو ر و شوێنەوار و تەندروستیدا”.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیر و را لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پيشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە کرایەوە.