هەسەدە ناسنامەی 8 شەڕڤانی دیکەی شەهیدی ڕاگەیاند

هەسەدە ناسنامەی 8 شەڕڤانی دیکەی شەهیدی ڕاگەیاند

لە ئەنجامی هێرشەکانی ژانیڤەری ئەمساڵی چەتەکانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاڤا، لانیکەم هەزار و 200 کورد شەهید بوون.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)، ناسنامەی 8 شەڕڤانی دیکەی ئاشکرا رد کە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی ڕێژیمی سووریادا بۆ سەر ڕۆژئاڤای کوردستان شەهید ببوون و تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2026، هەسەدە لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 8 شەڕڤانی دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە مانگی ژانیڤەری ئەمساڵ (2026)دا لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشقدا بۆ سەر ناوچەکانی کۆبانێ و ڕەققا، شەهید ببوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەسەدەدا هاتووە کە ئەو شەهیدانە لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکە خەباتکارانە و ئەخلاقییەکەیاندا لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.

هەسەدە ناسنامەی شەهیدەکانی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ مستەفا مەحموود خەڵکی سرین.

2ـ مەسعوود ڕەشید، خەڵکی عەفرین.

3ـ وەلید سلێمان، خەڵکی عەفرین.

4ـ وەلات عەلی، خەڵکی عەفرین.

5ـ عەگید بەشیر، خەڵکی عەفرین.

6ـ عەبدۆ مووسا، خەڵکی عەفرین.

7ـ ڕێزان عەلی، خەڵکی عەفرین.

8ـ حەنان محەممەد، خەڵکی عەفرین.

بەپێی ئاماری ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە هێرشی چەتەکانی دیمەشق بۆ سەر ڕۆژئاڤا، کە لە 6ی ژانیڤەری ئەمساڵ دەستیپێکرد، لانیکەم هەزار و 200 کورد شەهید بوون، هەزاران کورد ڕفێندراون و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

Share