هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

کوردپا: “موتەلیب خەیبەری” لەکاتێکدا لەلایەن چەکدارەکانی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە کە هیچ کەلوپەلێکی قاچاخی پێ نەبووە.

لە ناوچەی سنوورییەکانی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاووڵاتییەکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و کوشتوویانە.

ئەو هاووڵاتییەی کە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارە ئێرانییەکاندا گیانی لەدەستداوە، ناوی “موتەلیب خەیبەری” بووە.

ئاژانسی هەواڵی کوردپا بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بە بیانووی ئەوەی کە ڕەنگە کەلوپەلی قاچاخی پێبێت، تەقەیان لە کەسێک کردووە و کوشتوویانە.

ئاژانسی کوردپا بڵاویکردەوە، “موتەلیب خەیبەری” لەکاتێکدا لەلایەن چەکدارەکانی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە کە هیچ کەلوپەلێکی قاچاخی پێ نەبووە.

بەپێی زانیارییەکان، موتەلیب خەیبەری، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری بانە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

Share