پەکەکە لە ساڵی 2006ـەوە گیانلەدەستدانی ئەو 11 گەنجەی کوردی شاردۆتەوە

پەکەکە لە ساڵی 2006ـەوە گیانلەدەستدانی ئەو 11 گەنجەی کوردی شاردۆتەوە

ئەمە گەڕی هەشتەمی ناسنامەی گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە پەکەکەی هەڵوەشاوە لەم مانگەدا ئاشکرای کردون.

پەکەکەی هەڵوەشاوە دیسان ناسنامەی پۆلێکی دیکە لەو گەنجانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند کە 20 ساڵ لەمەوبەر بە دەست چەکدارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەکوشتنی داون و تا ڕۆژی ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

ڕۆژی دووشەممە 23/11/2026، پەکەکە ناسنامەی 11 گەنجی دیکەی کوردی ناوچەی “خۆی”ی سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئاشکرا کرد، کە 20 ساڵ لەوەپێش گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە شاردوویەتیەوە.

ئەو پۆلە گەریلایە، لە نیوان ساڵانی 2006 بۆ 2022 لە ناوچەکانی گارە، مەتینا، خواکورک و قەندیل لە باسووری کوردستان و هەروەها چیلۆ و گەڤەر لە باکووری کوردستان بوونەتە ئامانجی هێرشی دەولەتی تورک و گیانیان بەخت کردووە.

پەکەکە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ عه‌بدوڵڵا مسته‌فا.

2ـ موحسن محه‌مه‌د ئه‌مین.

3ـ ڕه‌شید رزا.

4ـ به‌هرۆز جه‌عفه‌ر.

5ـ ئه‌سمه‌ر بشار.

6ـ ڕه‌سوول شه‌وكه‌ت.

7ـ سه‌رحه‌د شاپۆر.

8ـ ناسر ئه‌یووب.

9ـ سه‌عید حسێن.

10ـ ئایلین حسێن.

11ـ عه‌لی حسێن.

پەکەکە لە ڕاگەیاندنی ناسنامەی ئەو گەنجانەدا و لە وەسفیاندا گوتوویەتی: ئەوان میلیتانی ئاپۆی ئێمە بوون و خۆیان کردە قوربانی ئاپۆ.

ئەمە گەڕی هەشتەمی ناسنامەی گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە پەکەکەی هەڵوەشاوە لەم مانگەدا ئاشکرای کردون کە زۆربەیان لەماوەی 15 بۆ 20 ساڵی ڕانردوودا گیانیان لەدەستداوە.

موراد قەرەیلان، لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە سەبارەت بە دواکەوتنی ڕاگەیاندنی ناسنامەی شەهیدەکان گوتبووی: “زانیاریەکان درەنگ بە دەستی ئێمە دەگەیشتن، شەڕەکە قورس بوو، ئێمە ئاگادار نەبووین کە ئەو هەڤاڵانەمان گیانیان لەدەستداوە.!!