لە شەنگال بەرپرسێکی یەبەشە لەلایەن کادیرێکی پەکەکەوە کوژرا

لە شەنگال بەرپرسێکی یەبەشە لەلایەن کادیرێکی پەکەکەوە کوژرا

تەرمی یاس مورشید لەلایەن ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناوچەکە دۆزراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی بەعاج کراوە.

بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی کە لە ناوچەکەوە دەستکەوتوون، بەرپرسێکی سەربازی بەڕەچەڵەک عەرەب لە نێو ڕیزەکانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە)، بە دەستی کادیرێکی پەکەکە کوژراوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەو کەسەی کوژراوە بەرپرسی فەوجێکی گەریلاکانی یەبەشە لە هێزی گەڕۆکی لیوای ماهیر تیاوی (ناسراو بە یەبەشەی عەرەبی) بووە و ناوی” یاس مورشید محەمەد عەلی” (ناسراو بە “ئەرنێستۆ”، لەدایکبوی ساڵی 1997 و خەڵکی پارێزگای سەڵاحەددین) بووە. یاس هەوڵیداوە کە لە یەبەشە هەڵبێت، بەڵام بەرەبەیانی 7ی حوزەیرانی 2026 هەوڵەکەی بە خوێن ڕاگیراوە.

بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، یاس مورشید لەلایەن بەرپرسێکی باڵای پەکەکە بە ناوی “مەزڵووم” (کە بەڕەچەڵەک تورکمانە و دانیشتووی پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستانە و نزیکەی 3 مانگە وەک فەرماندەی فەوجی تەڤگەرلی ئەرکدار کراوە) تەقەی لێکراوە و کوژراوە. باس لەوەش کراوە کە بکوژەکە دوای ئەوەی تەقەی لێکردووە، بە ئۆتۆمبێلێکیش بەسەر تەرمەکەیدا ڕۆیشتووە و لە شوێنی ڕووداوەکە بەجێی هێشتووە.

دوای ڕووداوەکە، تەرمی یاس مورشید لەلایەن ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناوچەکە دۆزراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی بەعاج کراوە. بەپێی دوایین زانیارییەکان، هێشتا تەرمەکەی لە نەخۆشخانە ڕاگیراوە.

Share