ئۆجەلان: دەبێت ڕێگری لە نەتەوەپەروەرانی کورد بکرێت

ئۆجەلان: دەبێت ڕێگری لە نەتەوەپەروەرانی کورد بکرێت

ئەمە یەکەمجار نییە کە ئۆجەلان دژایەتی نەتەوەپەروەران و نیشتمانپەروەرانی کورد دەکات.

لە کۆبوونەوەی ئیمرالی و شاندی دەم پارتی لە 28ی نیسانی 2026دا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە ئاشکرا و بە ڕوونی وتبووی: “دەبێ ڕێگری لە نەتەوەپەروەرانی کورد بکرێت و بوەستێندرێن”.

بەشێک لە قسەکانی ئۆجەلان:

“وەک ڕێزدار پەرڤینیش [پەروین بوڵدان] تازە ئاماژەی پێکرد، پێویستە نەتەوەپەروەرانی کورد کۆنترۆڵ بکرێن و ڕێگەیان پێنەدرێت کە خۆیان ڕێک بخەن. کەسایەتییەکانی وەک کەمال بورکای و ئیبراهیم گوچلو پەرە بەم ڕێبازە دەدەن. حەمڕەش ڕەشۆ هەبوو؛ ئەو بارزانیی بووە و مستەفا بارزانیی بە ڕێبەری خۆی دەزانی. ئەو چەند زمانێکی دەزانی و داکۆکیی لە ئۆتۆنۆمی کوردی دەکرد، منیش لە دیمەشق دژی ئەو کارم دەکرد”.

ژێدەر: کۆبوونەوەی ئیمرالیی ئۆجەلان ـ بەشی دووەم، 28ی نیسانی 2026، ڕاپۆرتی تایبەتی مەحموود ئۆراڵ، ئاژانسی هەواڵی سور.

ئەمە یەکەمجار نییە کە ئۆجەلان دژایەتی نەتەوەپەروەران و نیشتمانپەروەرانی کورد دەکات، ئەو لە سەرەتای ساڵانی 2000یشدا وتبووی: “ئەگەر من نەبوایەم، نەتەوەپەروەریی کورد زۆری گەشەی دەکرد، من لە دژی هەموو جۆرە ناسیۆنالیزمێکم.”!!

Share