وێنەیەکی نوێی خاپۆ لەگەڵ بنەماڵەکەیدا

عومەر ئۆجەلان، برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، وێنەکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە.
وێنەیەکی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکەی هەڵوەشاوە لەگەڵ بنەماڵەکەی بڵاوکرایەوە. وەک ڕاگەیاندراوە ئەم وێنەیە لە دیدارێکی جووتمانگی ساڵی 2025دا گیراوە.
عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری شاری رووهای دەم پارتی و برازای عەبوڵڵا ئۆجەلان، وێنەیەکی دیداری بنەماڵەکەی لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوکردۆتەوە.
عومەر ئۆجەلان لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە ڕێکەوتی 31ی جووتمانگی ساڵی 2025دا، لە ئیمرالی کۆبوونەوەی خێزانییان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدابوو.
لە دیدارەکەدا هەروەها فاتیمە ئۆجەلان خوشکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بەرفین و عەلی ئۆجەلان برازاکانی ئۆجەلانیش ئامادە بوون.
عومەر ئۆجەلان ئەم وێنەیەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە.