هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

هاوسەرۆکانی دەم پارتی: “ئەمە تەنها ئازاری یەک خێزان نییە، ئەمە ئازاری هەموومانە، لە ڕۆژانی سەختدا ئازارەکانمان یەکێکن”.
تولای هاتیمۆگولاری و تونجەر باکرهان هاوسەرۆکانی دەم پارتی، بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سەرەخۆشییان ئاراستەی بنەماڵەی بارزانی و خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد.
هاوسەرۆکانی دەم پارتی پەیامێکی سەرەخۆشییان بۆ کۆچی دوایی برای گەورەی بنەماڵەی بارزانی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیاندا هاتیمۆگولاری و باکرهان سەرەخۆشی و هیوای سەبووری خۆیان ئاراستەی سەرۆک مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد.
“میراتێکی گەورەی بەجێهێشتووە”
لە پەیامەکەدا هاتووە کە شێخ عەبدولواحید نەوەى شێخ عەبدولسەلام بارزانییە و ئەندامێکی بەڕێزی بنەماڵەی بارزانییە و لە مێژووی کورددا پێگەیەکی تایبەتی هەیە. لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە:
“شێخ عەبدولواحید بە ناو و یادەوەرییەکانیەوە دەژی، میراتێکی گەورە و یادەوەرییەکی مەعنەویی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە کە هەمیشە بە ڕێزەوە یادی دەکرێتەوە.”
جگە لە سەرەخۆشی لە پەیامەکەدا هاتووە:
“ئەمە تەنها ئازاری یەک خێزان نییە، ئەمە ئازاری هەموومانە، لە ڕۆژانی سەختدا ئازارەکانمان یەکێکن”.
هاتیمۆگولاری و باکرهان پەیامەکەیان بەم ڕستەیە کۆتایی پێهێناوە:
“خوای گەورە ڕەحم بە شێخ عەبدولواحید بکات و جێگای بەهەشت بێت”.
عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە 4ی ئەیلولی 2026دا بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.