ئۆجەلان لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس کۆدەبێتەوە

ئۆجەلان لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس کۆدەبێتەوە

بوڵدان: ئۆجەلان هەم لە چەکدانانی پەکەکە و هەم لە پەرەپێدانی پرۆسەی سیاسی و دیموکراتیکدا ڕۆڵی ڕێکخەر دەگرێتە ئەستۆ.

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی ڕایگەیاند، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکەی هەڵوەشاوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان، نووسەران و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەندێک کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.

پەروین بوڵدان، بە ئاماژەدان بەوەی قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی ئاشتی دەستپێدەکات و ڕەنگە کۆبوونەوەکانی نێوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕۆژەڤدا بن، وتی: “ڕەنگە لە ڕۆژانی داهاتوودا پێشکەوتنی بەرچاو لەم بوارەدا ببینین”.

بوڵدان وتی: پێویستە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگاوە بکات و چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ئەنجام بدات و مانگی تشرینی یەکەمیشی وەک مانگی ئامانج بۆ ئەمە دەستنیشان کردوە.

بوڵدان ئاماژەی بەوەش کرد کە ئۆجەلان ڕایگەیاندووە ئەوان لە قۆناغێکی گرینگی پرۆسەکەدان، هەروەها لە سەردەمی پێشدا دانوستان لە سەر لایەنی سیاسی ئەو مەسەلەیە لە ماوەی داهاتوودا لە بەرنامەی کاردا دەبێت و وتی: “ئۆجالان ڕۆڵی ڕێکخەر دەگرێتە ئەستۆ”.

بوڵدان دەستنیشانی کردووە کە پلانی ئەوە هەیە ئۆجەلان هەم لە چەکدانانی پەکەکە و هەم لە پەرەپێدانی پرۆسەی سیاسی و دیموکراتیکدا ڕۆڵی ڕێکخەر (کوردیناتۆر) بگرێتە ئەستۆ.

Share