ئایا تا ئێستا لە مێژوودا بینراوە کە گەنجێک لەسەر نیو کیلۆ شەکر گوللـەباران بکرێت!!

ئایا تا ئێستا لە مێژوودا بینراوە کە گەنجێک لەسەر نیو کیلۆ شەکر گوللـەباران بکرێت!!

تەڤگەری پەکەکە موراد ئولگەنی بۆ نیو کیلۆ شەکر کوشت و دواتر لە ساڵی 2010دا مردنەکەی وەک شەهید بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاند.

تەڤگەری پەکەکە، بە هەزران گەنجی کوردی بێتاوانی، بە تۆمەتی بێ بنەمای جۆراوجۆر گوللـەباران کردووە، یەکێک لەو گەنجانە خەڵکی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانە کە چیرۆکەکەی بێ ئەخلاقیی گەورەی پەکەکە دەردەخات.

ئەو گەریلایانەی کە بەبێ هیچ تاوانێک لەلایەن پەکەکەوە لەسێدارەدراون، لە ئەژمار نایەن. ئەو تەڤگەرە بە سەدان کچ و کوڕی کوردی لەژێر تۆمەتی بێ بنەمای وەک “سیخوڕ، خیانەتکار و بریکار و دزی”دا کوشتووە و پاشان وەک شەهید بە بنەماڵەکانیانی فرۆشتوونەتەوە.

ئەمڕۆکەش ناردنەوەی تەرمی ئەو کەسانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لەلایەن ئەم بزووتنەوەی دژە کوردەوە لەسێدارەدراون بۆ بنەماڵەکانیان، هێشتا بەردەوامە. ئەمەش گەورەترین شەرمەزاری و خراپەکاری مێژووی تەڤگەری پەکەکە ئاشکرا دەکات.

“مورات ئولگەن” بە کۆدناوی “شیار”، گەنجێکی کوردی خەڵکی عەفرینی ڕۆژئاڤای کوردستان بوو کە لە مانگی ئازاری ساڵی 1993دا و کاتێک کە تەمەنی تەنها 24 ساڵ بوو پەیوەندیی بە پەکەکەوە کرد.

مورات لەسەر چیای ئەنگیزەک لە مەرەش کە زنجیرە چیایەکە لە نزیک گوگۆم لە باکوری کوردستان، بەبێ ئەوەی بەرپرسی لۆجستی ئاگادار بکاتەوە، نیو کیلۆ شەکری خستە ناو جانتاکەیەوە.

تەڤگەری پەکەکە مورادی بە تاوانی دزینی شەکر لە سێدارە دا و بۆ نیو کیلۆ شەکر کوشتیان، دواتر لە ساڵی 2010دا پەکەکە مردنەکەی وەک شەهید بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاند.

کاتێک مرۆڤ ئەم چیرۆکە دەبیستێت و لەم ڕووداوە جەرگبڕانە تێدەگات، بەڕاستی تووشی شۆک دەبێت.

ئەمە تاوانێکی زۆر بێ ئەخلاقانەیە، ئەمە بەرزترین ئاستی بێشەرمییە لە تەڤگەری پەکەکەدا، کە بەهای ژیانی گەنجێکی کورد تەنانەت نیو کیلۆ شەکریش نەبوو.

ئەمەش ئەوە دەردەخات کە چۆناوچۆن ئەو بزووتنەوە کوردکوژە لەژێر ناوی “شۆڕش و ئازادی”دا بە هەزاران کچ و کوڕی بێ تاوانی کوردی فریوداوە و کردوویانە بە قوربانی سیستمێکی دیکتاتۆری و تاریک، کە تیایدا بۆ شتێکی بچووکی وەک “نیو کیلۆ شەکر”، کۆتایی بە ژیانی گەنجێک دەهێنێت!

بەداخەوە مێژووی ئەم بزووتنەوەیە پڕە لەو چیرۆکە دڵتەزێن و تراژیک و شاراوانە. لاوانی بێتاوانی کورد ساڵانێکی زۆرە ئەم ئازار و زوڵم و ستەم و دڕندەییە ئەزموون دەکەن، بەڵام دایک و باوکیان زۆر درەنگ ئەو ڕاستییەیان زانی کە ڕۆڵەکانیان بە تۆمەتی درۆیین و بێ بنەما کوژراون و دواتر وەک شەهید بە بنەماڵەکانیان فرۆشراونەتەوە.

لە ڕاستیدا ئەمە گەورەترین و مەترسیدارترین بێ ئەخلاقییە لە مێژووی ئەم تەڤگەرەدا.