سەرۆک بارزانی هەژدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر دەکاتەوە

سەرۆک بارزانی هەژدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری هەولێر دەکاتەوە

پێشانگایەکە لەژێر ناونیشانی «من کوردستانیم» دەستی بە کارەکانی کرد و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

بە ئامادەبوونی ڕێزدار سەرۆک بارزانی و بۆ ماوەی 10 رۆژ پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەستی بەکارەکانی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەرۆک بارزانی هەژدەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی لە شاری هەولێر کردەوە.

بارەگای بارزانی رایگەیاندووە، ئەو پێشانگایە لەلایەن دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیرییەوە رێکخراوە، بە بەشداریی زیاتر لە 400 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە و بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان و کەسایەتییە سیاسی و رۆشنبیری و ئەکادیمی و رۆژنامەنووسان.

پێشانگایەکە لەژێر ناونیشانی «من کوردستانیم» دەستی بە کارەکانی کرد و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.