ئەگەر ئێمەی کورد بە هەموو هێز و دەسەڵاتێکەوە پشتیوانی سەرۆک وەزیرانی ژیر و خەمخۆرمان بکەین، دڵنیابن کە کورد بە ئاسانی و بەم نزیکانە ناکەوێت.
بووبێ ئەسەر
هەر سەرۆک و ڕێبەرێک، بە ماندووبوون و خەباتی خۆی، شایەنی جێگا و پێگەی خۆیەتی. ئەوانەی لە شوێنی بەرز دادەنیشن و شایەنی ئەوە نین، خۆیان و گەلەکەیان لەناو دەبەن.
تاک و کەسایەتیی ژیر و زیرەک، مافپەروەر، دیموکرات، ڕاستگۆ و دروستکار، هەم وڵاتەکەی خۆیان و هەمیش کەسایەتی و کەرامەتی گەلەکەیان و خۆیان دەپارێزن.
ئێمە وەک کورد مێژوویەکی پڕ لە ئێش و ئازارمان هەیە. ئێمە چەندین سەرۆک و ڕێبەری هێژا، خەباتکار، خەمخۆر و پارێزەری گەلەکەمانمان هەبووە. یەکێک لەو سەرکردە هێژایانە، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانییە.
هەروەها باوەڕم وایە زۆربەی کورد ئەو ڕێزدارە باش دەناسن. کاتێک جەنابیان لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی کوردستاندا چەکی هەڵگرت، ئەو چەکە لە باڵای خۆی درێژتر بوو.
ڕێزدار لە ناو خەبات و تێکۆشانێکی بێ هاوتادا، وەک باوکی خۆی، لە سەردەمی منداڵیدا چەکی هەڵگرت و بوو بە پێشمەرگەی وڵاتەکەی خۆی. ئامانجی سەرەکیی جەنابیان، ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان بوو. هەموو ڕۆژێک بۆ گەیشتن بەو ئامانجە خەبات دەکات و ماندوو نەناسانە و بێ ڕاوەستان تێدەکۆشیت و کار دەکات. هەر بۆیە بووەتە خەمخۆر و پارێزڤانی گەلەکەی.
هەروەها، جەنابی لە پرۆسەی خوێندنەکەیدا لە زانکۆی ئامریکا، خوێندکارێکی هەرە زیرەک لێهاتوو و تێگەیشتوو بوو. لە گرووپەکەی خۆیدا سەرکەوتووترین خوێندکار بوو. سەرەڕای ئەو زیرەکی و تێگەیشتنە، کاتێک کە زانکۆی تەواو کرد، یەکسەر وەک پێشمەرگە گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی و لە نێو پێشمەرگەکانی کوردستاندا جێگەی گرت. دوای ئازادی باشووری کوردستان، بەو تێگەیشتن و زیرەکییەیەوە، ئەرکی خۆی وەک بەرپرسێکی پاراستن جێبەجێ کرد.
لە سەردەمی داکۆکیکردن لە کوردستان، جەنابیان بناغەیەکی باشی دانا بۆ ئەوەی کوردستان هەمیشە بە پارێزراوی بمێنێتەوە. چونکە پاراستنی وڵاتان لە سایەی هێزەکانی پاراستنەوە پەرەدەستێنێت و ئەو مەترسیانە دەبینێت کە ڕەنگە ڕووبەڕووی وڵاتەکە ببنەوە. بەو پێیەش ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەگیرێتەبەر.
بەڵام ڕێزدار مەسرور بارزانی بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی گەلەکەی بکات، ئەرکی سەرۆکوەزیرانی گرتە ئەستۆ. هەروەها ڕێزدار بە تێگەیشتنی خۆی، بە زانابوون و زانیارییەکانی، بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی، ئەو بەرپرسایەتیەی خۆشی جێبەجی کرد و جێبەجێی دەکات. وەک سەرۆک وەزیرێکی بەتوانای گەلەکەی، بە شێوەیەکی خاکی، لە بەشێکی وڵاتەکەیدا، دەرد و ئێش و پێویستییەکانی هاووڵاتیەکانی لە زاری ئەوان دەبیستێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو کێشە و کەموکوڕیانەی کە هەن چارەسەریان بکات.
ڕێزدار مەسروور بارزانی، وەک باوک و باپیرەی، بە پێی دەستوور و بڕگەکانی ڕێبازی پیرۆز، بە پێی بەرژەوەندی گەلەکەی، ئەرکی خۆی وەک سەرۆکی حکومەت جێبەجێ کردووە. عەقڵ و بیرکردنەوە و بیروباوەڕەکانی بەپێی بڕگەکانی ئەو ڕێبازە پیرۆزە کاردەکەن. بۆیە ئەرکە سەرەکییەکەی بووەتە خزمەتکردن و پارێزگاری کردن لە گەلەکەی خۆی.
بەو زانیاری و تێگەیشتنەی خۆی، لە سەرۆک وەزیرایەتی زیاتر، بووەتە دادوەرێک کە دادپەروەری و یەکسانی لەنێو گەلەکەیدا بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت. چونکە وڵاتێکی بێ دادوەری و دادپەروەری، چارەنووسی لەناوچوون دەبێت.
بۆیە هەوڵەکانی جەنابیان ئەوەیە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای داد و یەکسانی و بەگوێرەی پێکەوەژیانێکی ڕاستەقینە کە بتوانێت دادپەروەرییەکی باش بۆ هەمووان دابین بکات، کار بۆ میللەتەکەی دەکات. بۆ ئەوەی لە کوردستانی ئازاددا، مافی تاک و کەسایەتییەکان، مافی گەل و ئەو کەمینەنەتەوانەی کە لە کوردستان دەژین، پێشێل نەکرێت، واتە یەکسان بن، کار دەکات و خزمەتگوزاری پێشکەش بە هەموو هاووڵاتیانی دەکات.
بەپێی بڕگەی پێکەوەژیان کە لە ڕێبازی پیرۆزدا دەستنیشان کراوە، تا دەتوانێت میللەتەکەی پەروەردە دەکات. چونکە جەنابی باش دەزانێت کە میللەتێکی نەخوێندەوار و نەزان دیلی شکست و تێکچوونە.
بۆیە ئێمەی کورد ئەمڕۆکە لە سایەی هەوڵ و ماندووبوونی نەوەکەی بارزانی نەمر و کوڕی دوا پایەی ڕێبازی پیرۆز، سەرۆک بارزانی، ڕێزدار مەسرور بارزانی، بە ئارامی لە ژێر خێمەی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستاندا دەژین. ئەگەر ئێمەی کوردیش بە هەموو هێز و دەسەڵاتێکەوە پشتیوانی سەرۆک وەزیرانی ژیر و خەمخۆرمان بکەین دڵنیابن کە کورد بە ئاسانی و بەم نزیکانە ناکەوێت.
ئێمە وەک کوردی هەموو پارچەکانی کوردستان و جیهان خۆشحاڵ و بەختەوەرین کە سەرۆکێکی وەک مەسعوود بارزانی، سەرۆککۆمارێکی وەک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک وەزیرێکی وەک مەسروور بارزانیمان هەیە.
تا جانابیان، پێشمەرگەی قارەمانەکانی ئەو ڕێبازە پیرۆزە، کە خاڵەکانی لە نێو هەموو کورددا بزانرێت و پێکبێت و جێبەجێ بکرێن، هەموو بزانن کە کوردستان هەمیشە پارێزراو دەبێت و هەمیشە بوونی دەبێت.
ئیدی میللەتی کورد دەبێت بڕیاری خۆی بدات، ئایا بە کۆیلایەتی و ژێردەستەیی، یانیش خاوەندارێتی کردن لەو جوامێرانە و ڕێبازی پیرۆز دەکەن بۆ ئەوەی ئێمەش بە مەفە ڕەواکانی خۆمان بگەین، کە ئەویش سەربەخۆیی باشووری کوردستانە.