سەرۆک بارزانی شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە

سەرۆک بارزانی شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە

وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە، بەو مانایە دێت کە کوردەکان ئاشتیخوازن، با وێکڕا هەوڵی بۆ بدەین.

بووبێ ئەسەر

مرۆڤ لەبەر خەباتە ئەبەدییەکانی، لەپێناو کلتوور و زمان و پەرەپێدانی کولتووردا، لە پێناو مرۆڤایەتیدا، بۆ پاراستنی ژینگەیەکی پاک، بۆ ڕاگرتنی جەنگەکان و لە پێناو ئاشتی و دیموکراسیدا کار دەکات و پڕۆژە پێشکەش دەکات؛ تا وەک ڕێزلێنانێک لە هەمبەر کارە پیرۆز و بەنرخەکانی، شایەنی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بێت.

بەڵام کاتێک سەیری مێژووی سەرۆک بارزانی دەکەین، بەڕاستی کەسایەتی وەک جەنابیان زۆر کەمن. سەرۆک شایەنی ستایشە هەم بۆ خاکەڕابوونی و هەم بۆ ئەو خەبات و هەوڵانەی کە لەپێناو گەلەکەی و دیموکراسیدا ئەنجامی داون.

سەرۆک ژیان و تێکۆشانی خۆی بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستانەکەی تەرخان کردووە. هەر بۆیە لە تەمەنی گەنجیدا بووەتە پێشمەرگە و هەتا مابێتیش هەر وەک پێشمەرگە دەژیت. لەم خەبات و تێکۆشانەدا، بیر و ڕامانەکانی جەنابیان بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ و ئاشتییەکی ڕاستەقینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕوون و ئاشکرایە؛ زەحمەت و خەبات و ڕوانگە و تێڕوانینەکانی بە ڕوونی دەبیندرێن.

خۆڕاگری و خزمەتەکانی جەنابیان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ لە سەرنسەری جیهاندا ناسراوە. هەروەها هەڵوێست، گوتار و ڕوانگەکانی جەنابیان بۆ پێکەوەژیانی ڕاستەقینە له کوردستانێکی ئازاددا زۆر ڕوونن.

ئێمە بیر و بۆچوونی جەنابیان سەبارەت بە مرۆڤایەتی و کەمینەکانی کوردستان دەزانین و دەیبینین. چونکە ئەمڕۆ لەو بەشە ئازادەی کوردستاندا، مافی هەموو مرۆڤەکان کە لەسەر ئەو خاکە دەژین یەکسانە. بۆ ئەوەی ئەم یەکسانی و پێکەوە ژیانە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، هەڵوێست و هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی مایەی شانازیین.

خاوەندارێتی کردن لە مافەکانی ژنان و پاراستنی گەنجان دیسانەوە ڕوونە؛ تێبینی و پێشنیارەکانی جەنابیان بۆ ئەوەی کە لاوان خاوەندارێتی لە نەتەوە و نیشتمانی خۆیان بکەن، بۆ ئەوەی کە ژنان بناخە و کۆڵەکەی وڵاتەکەی خۆیان بن و ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن، ئاشکرا و زوڵاڵن.

لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و لە دانوستانەکانی جەنابیاندا، هەموو ئەوروپییەکان ئەمە دەزانن. بۆیە بەڕیزیان، بەها و شەرەفێکی گەورەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەیە. پێویستە ئێمەی کوردیش بە پاڵپشتی خۆمان ئەمە بەرەوپێش ببەین و بەهێزتری بکەین.

بەڵام بەداخەوە وەک کورد هێشتا نەبووینەتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؛ بۆیە وەک سەرۆک، ڕۆشنبیر، نووسەر و ئاشتیخوازانی کورد، لە خەڵاتی نۆبڵ بێبەشین.

هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دەمەوێت دەنگی خۆم بگەیەنم بە هەموو کوردان تا ئێمە وێکڕا بە ناوی گەلی کوردستانەوە هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی کە سەرۆک بارزانی لەبەر خەبات و تێکۆشان و خزمەتە پێرۆز و شایستەکانی لەپێناو ئاشتی و دیموکراسیدا، وەکوو حەقێکی بێ ئەملاوئەولای خۆی، ئەم خەڵاتە پیرۆزە وەربگرێت.

هەر لەبەر ئەم هۆکارە پێشنیار دەکەم کە لایەنە سیاسییەکانمان و ڕۆشنبیران و نووسەران و هەموو چین و توێژەکانی کوردستان لە هەر چوار پارچە، داواکارییەکانیان پێشکەش بە ئەکادیمیای نۆبڵ بکەن و داوا بکەن سەرۆک بارزانی ئەو خەڵاتە پیرۆزە وەربگرێت.

لەبیرمان نەچێت، زۆر شت هەیە کە خۆمان دەتوانین بیکەین؛ ئەمەش یەکێکە لەو شتانەی کە دەتوانین پێکەوە کاری بۆ بکەین.

وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە، بەو مانایە دێت کە کوردەکان ئاشتیخوازن.