ئەمە گەڕی سێیەمی ناسنامەی گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە پەکەکەی هەڵوەشاوە لەم هەفتەیەدا ئاشکرای دەکات.
پەکەکەی هەڵوەشاوە ئەمڕۆ ناسنامەی 11 گەنجی دیکەی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند کە 14 ساڵ لەمەوبەر گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە تا ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/11/2026، پەکەکە ناسنامەی 11 گەنجی دیکەی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئاشکرا کرد، کە لە ساڵی 2012ـەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تازە ڕایدەگەیەنێت.
ئەم پۆلە گەریلایە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2024 لە ناوچەکانی قەندیل، خواکورک، ئاڤاشین و خنێرە لە باسووری کوردستان و هەروەها لە ڕۆژئاڤا و باکووری کوردستان لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک‌دا گیانیان لەدەستداوە.
پەکەکە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ نادر محه‌مه‌د خەڵکی بانه.
2ـ موحسن مسته‌فا عه‌زیزی خەڵکی سه‌قز.
3ـ بایه‌زید ئه‌بوبه‌كر خەڵکی مه‌هاباد.
4ـ هێمن عومه‌ر خەڵکی مه‌هاباد.
5ـ هادی ره‌حیم خەڵکی بانە.
6ـ محه‌مه‌د خالد خەڵکی پیرانشار.
7ـ سامان كامه‌ران خەڵکی مه‌هاباد.
8ـ سادق ئیسماعیل خەڵکی مه‌هاباد.
9ـ ئه‌یوب محه‌ممه‌د خەڵکی بۆكان.
10ـ زه‌كه‌ریا ئه‌بوبه‌كر خەڵکی سه‌رده‌شت.
11ـ دانیار محه‌مه‌د ئه‌مین خەڵکی سه‌قز.
پەکەکە لە ڕاگەیاندنی ناسنامەی ئەو گەنجانەدا و لە وەسفیاندا گوتوویەتی: ئەوان میلیتانی ئاپۆی ئێمە بوون و خۆیان کردە قوربانی ئاپۆ.
ئەمە گەڕی سێیەمی ناسنامەی شەڕڤانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە پەکەکەی هەڵوەشاوە لەم هەفتەیەدا ئاشکرای دەکات کە بەشێکیان لە ساڵی 2007دا گیانیان لەدەستداوە.
موراد قەرەیلان، لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە سەبارەت بە دواکەوتنی ڕاگەیاندنی ناسنامەی شەهیدەکان گوتبووی: “زانیاریەکان درەنگ بە دەستی ئێمە دەگەیشتن، شەڕەکە قورس بوو، ئێمە ئاگادار نەبووین کە ئەو هەڤاڵانەمان گیانیان لەدەستداوە.!!