ئەمە گەڕی چوارەمی ناسنامەی گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە پەکەکە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا ئاشکرای دەکات.
پەکەکەی هەڵوەشاوە ئەمڕۆ ناسنامەی 8 گەنجی دیکەی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند کە 14 ساڵ لەمەوبەر گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە تا ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15/11/2026، پەکەکە ناسنامەی 8 گەنجی دیکەی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئاشکرا کرد، کە لە ساڵی 2010ـەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تازە ڕایدەگەیەنێت.
ئەم پۆلە گەریلایە لە کات و شوێنی جیاوازدا لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2025 لە ناوچەکانی گارە، زاپ، خواکورک و قەندیل لە باشووری کوردستان و هەروەها لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا گیانیان لەدەستداوە.
پەکەکە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ جهواد ساڵح.
2ـ بههرام حوسهین.
3ـ ناسر شهمسهددین.
4ـ ئومێد كهریم.
5ـ ههژار عوسمان.
6ـ توحید ناجی.
7ـ بهجی حاتهم.
8ـ میلاد عیسا.
پەکەکە لە ڕاگەیاندنی ناسنامەی ئەو گەنجانەدا و لە وەسفیاندا گوتوویەتی: ئەوان میلیتانی ئاپۆی ئێمە بوون و خۆیان کردە قوربانی ئاپۆ.
ئەمە گەڕی چوارەمی ناسنامەی شەڕڤانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە پەکەکەی هەڵوەشاوە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا ئاشکرای دەکات و بەشێکیان لە ساڵی 2007دا گیانیان لەدەستداوە.
موراد قەرەیلان، لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە سەبارەت بە دواکەوتنی ڕاگەیاندنی ناسنامەی شەهیدەکان گوتبووی: “زانیاریەکان درەنگ بە دەستی ئێمە دەگەیشتن، شەڕەکە قورس بوو، ئێمە ئاگادار نەبووین کە ئەو هەڤاڵانەمان گیانیان لەدەستداوە.!!