پەکەکە گیانلەدەستدانی سەدان لاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی شاردۆتەوە

پەکەکە گیانلەدەستدانی سەدان لاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی شاردۆتەوە

ئەمە گەڕی پێنجەمی ناسنامەی گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە پەکەکەی هەڵوەشاوە لە حەوتووی ڕابردووەوە ئاشکرای کردون.

پەکەکەی هەڵوەشاوە دوای دوو ڕۆژ دیسان ناسنامەی پۆلێکی دیکە لەو گەنجانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند کە 20 ساڵ لەمەوبەر پەکەکە بە دەست چەکدارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەکوشتنی داون و تا ڕۆژی ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 17/11/2026، پەکەکە ناسنامەی 7 گەنجی دیکەی کوردی ناوچەی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئاشکرا کرد، کە 15 ساڵ لەوەپێش گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە شاردوویەتیەوە.

پەکەکە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ موجته‌ما عه‌بدولڕه‌حمان.

2ـ مسلم عه‌بدولكه‌ریم.

3ـ سه‌نا عه‌تا.

4ـ سالم سابر.

5ـ عه‌دنان مه‌حموود.

6ـ شاهد موحسن.

7ـ زانا ناسر.

پەکەکە لە ڕاگەیاندنی ناسنامەی ئەو گەنجانەدا و لە وەسفیاندا گوتوویەتی: ئەوان میلیتانی ئاپۆی ئێمە بوون و خۆیان کردە قوربانی ئاپۆ.

ئەمە گەڕی پێنجەمی ناسنامەی گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە پەکەکەی هەڵوەشاوە لە حەوتووی ڕابردووەوە ئاشکرای کردون کە بەشێکیان لە ساڵی 2007دا گیانیان لەدەستداوە.

موراد قەرەیلان، لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە سەبارەت بە دواکەوتنی ڕاگەیاندنی ناسنامەی شەهیدەکان گوتبووی: “زانیاریەکان درەنگ بە دەستی ئێمە دەگەیشتن، شەڕەکە قورس بوو، ئێمە ئاگادار نەبووین کە ئەو هەڤاڵانەمان گیانیان لەدەستداوە.!!