بارەگای بارزانی: “لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرا”.
ئەمڕۆ شەممە، 21ـی تشرینی دووەمی 2026، لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.
بە گوێرەی راگەیاندراوی بارەگای بارزانی، “لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی کوردستان”.
لە ڕاگەیاندروەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە کە “هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە كێشە و گرفتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لە چوارچێوەی دەستوور قابیلی چارەسەرن و پێویستە دەستوور پێوەر و بنەمای سەرەكی بێت بۆ تێپەڕاندن و نەهێشتنی ناكۆكییەكانی نێوان هەردوولا”.