“پارتی و یەکێتی جەختیان لەوە کردووەتەوە، پێویستە چارەسەری هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دیالۆگ، پابەندبوون بە فیدراڵیزم و دەستوور بن”.
ئەمڕۆ شەممە 28/11/2026، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، مەسروور بارزانی، بافڵ تالەبانی و قوباد تاڵەبانی، هەر دوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.
هەر ئەمڕۆ شەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2026، هێمن هەورامی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەی ئەمڕۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە دەبن. لە بەرامبەردا، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری دەکەن”.
هەروەها رایگەیاندووە، پارتی و یەکێتی جەختیان لەوە کردووەتەوە، پێویستە چارەسەری هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دیالۆگ، پابەندبوون بە فیدراڵیزم و دەستوور بن.”