پەدەکە ـ باکوور: شەهید کردنی قارەمانانی کوردستان دوژمنایەتیکردنی نەتەوەی کوردە

سەرتاچ بوجاک لە پەیامێکدا هێرشەکانی پەکەکەی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان شەرمەزار کرد
سەرۆکی گشتی پەدەکە ـ باکوور (پلاتفۆرما دێموکراتێن کورد) سەرتاچ بوجاک، هێرشی پەکەکەی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و شەهید کردنی چەند پێشمەرگەی کوردستانی بە توندی مەحکووم کرد و گوتی: “شەهید کردنی قارەمانانی کوردستان دوژمنایەتیکردنی نەتەوەی کوردە.”
سەرتاچ بوجاک لە پەیامێکدا هێرشەکانی پەکەکەی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان شەرمەزار کرد و ئاشکرای کرد، ئێمە ئەو لایەنەی کە هێرشی کردۆتە سەر پێشمەرگە ڕووڕەش دەکەین، لەبەر ئەوەی ئەو هێرشە خزمەتی دەوڵەتانی داگیرکەر دەکات.
سەرۆکی گشتی پەدەکە ـ باکوور لە پەیامەکەیدا دەڵێت:
“هێرشی وەحشیانە بۆ سەر پێشمەرگە، دەستدرێژیە بۆ سەر ئاوەدانی کوردستان، شەهید کردنی ئەو قارەمانانەی کوردستان دوژمنداری نەتەوەی کوردە. ئێمە هێرش بۆ سەر پێشمەرگە مەحکووم دەکەین. ئێمە ئەو لایەنەی کە هێرشی بردووە ڕووڕەش دەکەین و ئەو هێرشە وەحشیانە خزمەتی دەوڵەتانی داگیرکەر دەکات.”