تورکیا لە ناوچەیەکی شێرناخ بۆ ماوەی 9 ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند

“شاخی جوودی لە دەڤەری دێری دوولا، بەمەبەستی پاککردنەوەی تەقەمەنی، وەک “ناوچەی ئەمنی تایبەتی کاتی” ناسێنراوە”.
لەپارێزگای “شێرناخ”ی باکووری کوردستان، دەڤەرێک وەکوو ناوچەی ئەمنی تایبەت ڕاگەیەندراوە و بۆ ماوەی 9 ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆی تێدا ڕاگەیاندراوە.
لەو بارەوە پارێزگاری شێرناخ ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا هاتووە:
“شاخی جوودی لە دەڤەری دێری دوولا، بەمەبەستی پاککردنەوە و لەناوبردنی تەقەمەنی، لە نێوان 9-18ی نۆڤەمبەر وەک “ناوچەی ئەمنی تایبەتی کاتی” ناسێنراوە و هەرچەشنە هاتووچۆیەک لەو ناوچەیە قەدەغە کراوە.”