هەڵاتنی 2 کچ و گەنجێکی ڕۆژئاوا کوردستان لە پەکەکە و دژایەتی پەکەکە لەگەڵ بنەماڵەکانی عەفرین

هەڵاتنی 2 کچ و گەنجێکی ڕۆژئاوا کوردستان لە پەکەکە و دژایەتی پەکەکە لەگەڵ بنەماڵەکانی عەفرین

لە هێرشەکانی پەکەکەدا بە هەزاران نیشتمانپەروەری کورد کوژراون. پەکەکە تەنیا لەناو خۆیدا 17000 کوردپەروەری کوشتووە.

ئیبراهیم گوچلو

لەم ڕۆژانەی دواییدا دوو ڕووداوی گرینگ روویانداوە کە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە. پێویستە هەردوو ڕووداوەکە بخەینە بەرباس و شرۆڤەیان بکەین. لە بەرامبەر ئەو ڕووداوانە هەڵوێست بگرین و پەکەکە مەحکووم و شەرمەزار بکەین.

بۆ ئەو دوو ڕوووداوە، یان بۆ ئەوەی بابەتەکان بناسرێن، پێویستە جارێکی دیکە لە نزیکەوە پەکەکە بناسین.

پەکەکە لەو ڕۆژەوەی کە وەکوو پڕۆژەیەک دامەزراوە هەتا ئەمڕۆ، خراپی، شەڕفرۆشی، ئیستفزازی خۆی لە بەرامبەر بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان، لە بەرامبەر مێژوو و کلتووری نەتەوەی کورد، لە دژی گەلی کورد، لە دژی حیزبەکانی کوردستان درێژە دەدات.

خراپی، شەڕ فرۆشی، ئیستفزاز، هێرشەکانی پەکەکە لە دەستپێکی دامەزراندنیەوە لە باکووری کوردستان، لە قۆناغی دووەمدا لە باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان، لە قۆناغی سێیەمیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بوو.

بە تایبەتی دوای ئەوەی کە کوردانی باشووری کوردستان ئازادییان بەدەستهێنا و بوونە دەسەڵاتدار و بەشێک لە مافە نەتەوەییەکانی خۆیان بەدەست هێنا، قەوارەی فەدەرە/فیدراڵ دروست بوو، دوژمنایەتی و شەڕی پەکەکە لە بەرامبەر باشووری کوردستان بەهێزتر بوو.

لە شەڕی پەکەکەدا، بە هەزاران پێشمەرگە و لاوی کوردستان بوونە قوربانی.

لە هێرشەکانی پەکەکەدا بە هەزاران نیشتمانپەروەری کورد کوژراون. پەکەکە تەنیا لەناو خۆیدا 17000 کوردپەروەری کوشتووە.

لە هەرکوێ دوژمنێکی کورد و کوردستان بوونی هەبێت، پەکەکە دەچێت و لەگەڵیاندا ڕێککەوتن دەکات و لەسەر ناوی ئەوان و بەوەکالەت، دژی کوردستان شەڕ دەکات.

لە باکووری کوردستان بووە هۆکاری لەناو بردنی بزووتنەوە و حیزبە نەتەوەییەکانی کوردستان.

لە ڕۆژئاوای کوردستانیش تەخریب دەکات و دیکتاتۆری دامەزراندووە. زوڵم و زۆرداری لە خەڵکی کوردپەروەر و نیشتمانپەروەر دەکات، کە ئەوە ساڵانێکە لەسەری دەنووسرێت.

لەم ڕۆژانەی دواییدا بەرپرسیارانی پەکەکە لە ڕێگەی میدیای خۆیانەوە لە بەرامبەر پەدەکە شەڕ بەڕێوە دەبەن. درۆ و مانیپۆلاسیۆن دێننە سەر زمان. پەکەکە بە درۆ و مانیپۆلاسیۆنەکانی خۆیان، کوردان دەکەنە دوژمنی کوردان. بەرپرسانی پەکەکە لە  راگەیەندراوەکانیاندا دەڵێن: “پەدەکە لە ناو خیانەت دایە و ئیدی شەڕ لە دژی پەدەکە نابێتە شەڕی براکوژی.” واتە دەڵێن بۆ ئەوەی پەدەکە لەناو ببەن، شەڕ دەکەن.

لەهەمان کاتدا لایەنگرانی پەکەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ئاشکرا دەڵێن کە پەکەکە دەست لە شەڕ لەگەڵ تورکیە بەربدات و لە دەستپێکدا دەیهەوێت پەدەکە لە مەیدان وەدەر بنێت. لە راستیدا بۆ ئەوەی دەوڵەتی فیدڕاڵی کوردستان لە مەیدانەکەدا نەهێڵن، دوژمنایەتی پەدەکە دەکەن.

ئەوەش ستراتژی دەستپێکی ئەوە، وەک ئەو کاتەی کە دروست بووە. وەکوو دەزانرێت پەکەکە لە مانیفێستی دامەزراندنیدا بەر لە دەوڵەتی کۆلۆنیالیستی تورک، گەلی کورد و حیزب و پارتە کوردستانییەکانی بە دوژمن ناوبردبوو. هەر بە پێی ئەو ستراتژیە لە دژی حیزب و پارتە کوردستانییەکان شەڕی کرد. ئەو شەڕەیان پێش ساڵی 1980 لە بەرامبەر kok گەیشتە ئاستێکی بەرز و بە سەدان مرۆڤی کوردپەروەر تێیدا کوژران.

پەکەکە زیاتر لە بێدەنگی حیزب و پارتە کوردستانییەکان قازانجی کرد. لەم قۆناغەشدا، لەوە قازانج دەکات. حیزب و پارتەکانی باشووری کوردستان دەنگی خۆیان لە بەرامبەر شەڕفرۆشی و خراپییەکانی پەکەکە لەهەمبەر پەدەکە و دەوڵەتی فیدڕاڵی کوردستان،بەرز ناکەنەوە.

لەو باوەڕەدام کە زۆر حیزب هەن تەنها بۆ ئەوەی پەدەکە زەرەرمەند بێت و دەسەڵات لەدەست بدات، پشتگیری پەکەکە دەکەن.

بەڵام دەبێت باش بزانرێت کە ڕاگەیاندنی شەڕی پەکەکە لە دژی پەدەکە، تەنیا لەبەرامبەر پەدەکە نیە. ئەو شەڕەی ئەوان لە دژی سەربەخۆبوون و فیدڕالیزمی کوردستانە، بۆیە هەموو حیزب و پارتەکانی باشووری کوردستان ئەوانەی کە وەک خاوەنی فیدڕالیزم دەردەکەون، پێویستە لە دژی پەکەکە هەڵوێستی روون و راشکاوانە پیشان بدەن.

دەبێت باش بزانرێت کە ئامانج و ستراتژی پەکەکە ماکسیماڵە، پەکەکە دەیهەوێت کە پێش بە پڕۆسەی بە دەوڵەتبوونی کوردستان بگرێت و فیدڕاڵیزم تێک بشکێنێت.

پێویستە کورد رێگری لە کارە تێکدەرانەکانی پەکەکە بکات و بەوپەڕی هێزەوە بەرەنگاری ببنەوە و دژایەتیی بکەن.

پەکەکە مەخموور، شنگال و زۆرێک لە گوندەکانی باشووری کوردستانی داگیر کردووە. ناهێڵێت گوندنشینان کاری وەرزێڕی بکەن. گوند نشینان و منداڵەکانیان دەڕفێنێت. بە پێی لێکۆڵینەوەیەک، پەکەکە لە داعش زیاتر منداڵانی شنگالی ڕفاندووە و یان کردوونیەتە گریلا و بەکوشتنی داون، یان بۆخۆی لە سێدارەی داون.

لە ڕۆژئاوای کوردستان زوڵمێکی گەورە بەڕێوە دەبات. دیکتاتۆریەتی پەکەکە/پەیەدە رێگا نادات حیزبەکانی کوردستان خەباتی سیاسی و رێکخراوەیی خۆیان ئەنجام بدەن. لەوێش کوردان دەڕفێنن و ئەشکەنجەیان دەدەن و دەیانکوژن. سیاسییەکان دەگرن و زیندانیان دەکەن و ئەشکەنجەیان دەدەن و دەیانکوژن.

پێویستە پەکەکە لە باشووری کوردستان دەربکرێت و سیستەمەکەی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڕوخێندرێت….

ئەرکی گەورە لەسەر شانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان، حیزب و رێکخراوە کوردستانیەکان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراقە.

پرس و مەترسی پەکەکە لە باشووری کوردستان بە ڕاگەیەندراو چارەسەر نابێت. پەکەکە لە باشووری کوردستان حیزبێکی بیانی، داگیرکەر، ئاژاوەگێڕ و تیرۆریستە و پێویستە لە کوردستان دەربکرێت.

لە ڕۆژئاوای کوردستانیئش سیستەمی فاشیست و تۆتالیتاریان بڕووخێندرێت.

2 کچ و لاوێکی ڕۆژئاوای کوردستان لەناو پەکەکە هەڵاتن، بەڵام دووبارە ڕادەستی پەکەکە کرانەوە…

بە پێی زانیاریەکانی پێگەی دارکا مازی:

ماوەیەک پێش 2 کچ و لاوێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە مەخموور لە پەکەکە هەڵاتن و خۆیان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کرد. عێراق لێپرسینەوەی لێکردن، پشتڕاستی دەکەنەوە کە قسەی ئەو 2 کچ و لاوە کوردە ڕاستن. پێش ئەوەی کە ئەوان ڕادەستی بنەماڵەکانیان یان پەدەکە بکرێن، کەسێک کە بەرپرسیاری سەربازی یەنەکەیە، لە دۆخەکە ئاگادار دەبێت و دەچێت سیخوڕی بۆ پەدەکە دەکات و زانیاری دەداتە پەکەکە.

پەکەکەش دێت و داوای ئەو 2 کچ و لاوە کوردە لە حکوومەتی عێراق دەکات. ئەوانیش ئەو 2 کچ و لاوە کوردە ڕادەستی پەکەکە دەکەن.

ئەو دوو کچە کوردە: بارین خەلیل عەلی و نەسرین سەلان شیندینن.

کوڕە گەنجەکە: محەمەد حەجییە.

ئایا ئێستا دەزانرێت کە دۆخی ئەو کچانە و لاوە کوردەکە چۆنە؟

باش دەزانم کە ژیانیان لە مەترسیدایە.

ئێستا ئەوان لە زیندانەکانی پەکەکە ئەشکەنجە دەدرێن.

پێویستە هەموو کوردێک، حیزبە کوردستانیەکان، بە تایبەتیش حکوومەتی فیدڕاڵی کوردستان لەسەر ئەو ڕووداوە ئەساسیە کە پەیوەندیی بە ژیانی مرۆڤەکانەوە هەیە، هەڵوێستی هەبێت.

هەڵوێستی حکوومەتی عێراق لە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان و لە دژی یاسا فیدڕاڵییەکانە.

هەڵوێستێکی نا مڕۆڤانەیە.

ڕادەستکردنی 2 کچ و لاوێکی کورد لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ دەستی حیزبێکی تیرۆریست و وەحشی، تاوانە.

پەکەکە، ئەو بنەماڵانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ عەفرین بە دوژمن ڕادەگەیەنێت. دەبێت هەر کوردێک پرسی بنەماڵەکانی عەفرین بە پرسی خۆی بزانێت و خاوەندارێتییان لێبکات…

پەکەکە دەیهەوێت کە کوردان لەناو ببات و کوردستان چۆڵ بکات. کوردستان بکاتە وڵاتی کۆلۆنیالیستەکان.

پەکەکە وەکوو بەشێک لەو ستراتژییە، زۆر بە ئاشکرا عەفرینی ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرد، دواتریش عەفرینی چۆڵ کرد و عەفرینیەکانی لە کەمپەکانی خۆیدا مەحکووم بە برسیبوون و قبووڵ کردنی ستەم کرد. دەسەڵاتێکی فاشیست و تۆتالیتاری لەسەر ئەوان بەڕێوە دەبات.

ئێستاش بنەماڵە عەفرینییەکان بۆ ئەوەی لە گوندی خۆیان بە ئازادی بژین و کاری کشتوکاڵی بکەن و ژیانێکی خۆش تێپەڕ بکەن، لە زوڵمی فاشیست و تۆتالیتاری پەکەکە ڕزگاریان ببێت، دەگەڕێنەوە عەفرین.

پەکەکە بۆ ئەوەی دەسەلاتداری فاشیست و تۆتالیتاری خۆی بەسەر عەفرینییەکاندا دریژە پێبدات لە دژی ئەو گەڕانەوەیە دەردەکەوێت.

بۆ گەرانەوەی ئەو بنەماڵە عەفرینییانەش، “ئەنەکەسە” و “پەدەکە ـ س” تۆمەتبار دەکات.

من لەو باوەڕەدام کە بنەماڵە عەفرینییەکان بە ئیرادەی خۆیان دەگەڕێنەوە گوندەکانیان، بینینی زوڵم لەسەر خاکی خۆت، دیسان هەر لەوە باشترە کە لە ئاوارەیی و پەنابەری و دەربەدەریدا زوڵمت لێ بکرێت. زوڵم و ستەمیشیان لێبکرێت هەر بەقەدەر پەکەکە زوڵمیان لێدەکرێت.

دەبێت حیزبی سیاسی و کوردپەروەر و عەفرینی، گوێ بە مانیپولاسیۆن و درۆکانی پەکەکە نەدەن.

دەبێت عەفرینییەکان بە پێی ئیرادەی ئازادی خۆیان بجوڵێنەوە.

دەبێت هەموو کوردپەروەرەکان ببنە هاوکاریان و لە بەرامبەر درۆ و خراپییەکانی پەکەکە دەربکەون.

دیاربەکر 3/9/2021

Share