هاوژینی تاهیر ئاڵچی ئاشکرای کرد کە جەهەپە پێشنیاری کاندیداتۆریی پێداوە

هاوژینی تاهیر ئاڵچی ئاشکرای کرد کە جەهەپە پێشنیاری کاندیداتۆریی پێداوە

تورکان ئاڵچی: “ناتوانم لەسەر ئەو بابەتە هیچ شتێک بڵێم، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا لەوبارەوە لێدوانێک دەدەم”.

هاوژینی تاهیر ئاڵچی سەرۆکی پێشووی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد رایگەیاند کە لەلایەن پارتی گەلانی کۆماری (جەهەپە)ـەوە پێشنیاری بەربژێربوونی بۆ پارلمانی تورکیەی پێکراوە وگوتی ڕاگۆڕینەوەکانمان لەسەر ئەو بابەتە بەردەوامە.

تورکان ئاڵچی هاوژینی سەرۆکی پێشووی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، کە لە ساڵی 2015دا و لەکاتی لێدواندانی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تیرۆر کرا، رۆژی دووشەممە 13ی ئاداری 2023 لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: “جەهەپە پیشنیاری پێی کردووە تا لە هەڵبژاردنەکانی 14ی گوڵاندا یەکێک لە بەربژێرانی ئەو حیزبە بێت.

تورکان ئاڵچی دەستنیشانی کرد کە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەکان لەسەر مژاری بەربژێرکرانی وەکوو پارلمانتار لەگەڵ جەهەپەدا بەردەوامە.

ئاڵچی لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە “ئێوە بە ئەرێنی لە پێشنیارەکەی جەهەپە دەڕوانن؟”، گوتی: “من ناتوانم لەسەر ئەو بابەتە هیچ شتێک بڵێم، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا لەوبارەوە لێدوانێک دەدەم”.

تاهیر ئاڵچی، سەرۆکی پێشووی سەندیکای پاریزەرانی ئامەد، لە رێکەوتی 28ی مژداری 2015 و لەکاتێکدا کە لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی خەندەقەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، لە بەردەم منارەی چارلنگی ئامەد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لێدوانی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دەدا، هێرشی کرایە سەر و تیرۆر کرا. سەرەڕای ئەوەی کە 8 ساڵ بەسەر تیرۆرکرانی تاهیر ئاڵچیدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام هەتا ئێستا دۆسیەکەی لە دادگادا یەکلایی نەبۆتەوە و لە دواییان دانیشتنی دادگادا لە 24ی مژداری 2022، دۆسیەکە بۆ ماوەی 8 مانگ دواخرابوو.

پوستێن ھەمان بەش