سەرۆکی جەهەپە: دەمانهەوێت جیرانەتییەکی برایانەمان لەگەڵ کوردانی ڕۆژئاوادا هەبێت

سەرۆکی جەهەپە: دەمانهەوێت جیرانەتییەکی برایانەمان لەگەڵ کوردانی ڕۆژئاوادا هەبێت

ئۆزگور ئۆزەل: “دەمانهەوێت کورد، عەرەب، دروز و تورکمان لە سووریا گەرەنتی دەستورییان هەبێت”.

سەرۆکی گشتیی جەهەپە ڕایگەیاند کە سەقامگیری کوردانی ڕۆژئاڤا گەرەنتییەکی گەورەیە بۆ تورکیا و وتی: “دەمانهەوێت جیرانەتییەکی برایانەمان لەگەڵ براکانمان لەسەر سنوورەکەمان هەبێت”.

ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە لێژنەی گشتیی پەرلەمانی تورکیا لە میانی گفتوگۆکانی بوودجەی ساڵی 2026دا قسەی کرد.

ئۆزگور ئۆزەل لە وتارەکەیدا باسی لە پرۆسەی چارەسەری و بارودۆخی کوردانی ڕۆژئاڤای کوردستانی کرد.

ئۆزەل ڕایگەیاند کە ئەوان لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا بە ئیرادەوە کاردەکەن و لە پشتیوانیکردنیان بۆ کۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی و برایەتی و دیموکراسی پەرلەمانی تورکیا بەردەوام دەبن.

ئۆزگور ئۆزەل هەروەها لە وتارەکەیدا سەرنجی خستە سەر دۆخی سوریا و ڕۆژئاڤای کوردستان و گوتی ئێمە خوازیاری ئەوەین کە هەموو پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە گەرەنتی دەستورییان هەبێت.

ئۆزەل ڕایگەیاند: “دەمانهەوێت کورد، عەرەب، دروز و تورکمان لە سووریا گەرەنتی دەستورییان هەبێت. هەبوونی دیموکراسی و ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری کوردەکانی سووریا، گەرەنتییەکی گەورەیە بۆ تورکیا. ئێمە دەمانهەوێت جیرانەتییەکی برایانەمان لەگەڵ براکانمان لەسەر سنوورەکەمان هەبێت”.

Share

پوستێن ھەمان بەش