بابەتی یەکەم: بۆچی ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کورد نییە؟
کێشەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بابەتێکە کە کورد دەبێ بە دروستی لێی تێبگات و پێناسەی بکات و چارەسەری بکات. چونکە لە دەوری ئەم بابەتەدا تەڵە و داوێک دانراوەتەوە کە دەیهەوێ گەلی کورد هەڵڵووشێت. بە تایبەت چارەنووسی باکوری کوردستان لەو داوەدا گیری خواردووە.
بە گشتی کێشەی عەبدوڵا ئۆجەلان بابەتێکە کە زۆر کەس بەتایبەت کورد بە دروستی پێناسەی ناکەن. گەڕانەوەی ئۆجەلان بۆ تورکیا لە 15ی شوباتی 1999 و مانەوەی لە زیندانی ئیمرالی، وایکردووە تێگەیشتن لە کەسایەتی ئۆجەلان قورس بێت. بوونی ئەو لە ئیمرالی وەکوو دیل و وەکوو “سەرکردەی کورد لە یەخسیریدا” سەیر دەکرێت. بە واتایەکی تر دەستگیرکردنەکەی (بابەتەکانی گرتن و کەسێکی زیندانیکراو، زۆر ئاڵۆزن) ڕێگەی بۆ ئۆجەلان کردەوە و ئەوانەشی بێدەنگ کرد کە دەیانویست ڕەخنەی لێبگرن.
وەکوو هەستێکی کوردستانی، هیچ کوردێک نایهەوێت کوردێکی دیکە دەستبەسەر بکرێت. لە ڕاستیدا ئەگەر وەبیربێنینەوە، لە ساڵی 2013دا لە دهۆک و سلێمانی و هەولێر ستاندی فەرمی بۆ ئازادی ئۆجەلان کرایەوە و بۆ ئازادیی ئۆجەلان واژۆ کۆ کرایەوە. بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانیش واژۆیان کرد. هۆکاری ئەمەش تەنیا هەڵوێستێکی هەستیار و ئاپۆلیتیکی وەکوو “هیچ کوردێک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا نەمێنێت” چووەپێش. ئەم هەڵوێستە ناپۆلیتیکە بوو بە هۆی ئەوەی کە داوێکی گەورەی بەناوی کێشەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بۆ کورد دروستکرد.
ئەگەر سەرنج بدەین و لێی ورد ببینەوە دەبینین کە پێش ئیمرالی ئۆجەلان تەنیا وەک سەرۆکی پەکەکە قبووڵ دەکرا. بەڵام دوای ئیمرالی ڕەنگدێرەکان لەسەر ئۆجەلان زیاتر بوون. ئۆجەلان سەرەتا لە ئیمرالیە خۆی بە “ڕێبەر ئۆجەلان” پێناسە کرد. دواتر بە ئۆجەلانیان گوت “ڕێبەری گەلی کورد، ڕێبەری ئازادی، ڕێبەری گەلان، ڕێبەری جیهان، ڕێبەری گەردوونی”. ئۆجەلان وەکوو مەهدی و پێغەمبەر و کەسایەتییەکی ئیلاهی و هێزێکی ئیلاهی پێشکەش بە کورد کرا. ئۆجەلان خۆی وەکوو خوداوەند ڕاگەیاند. وەک چۆن لە ئایینە تەوحیدیەکاندا “پرسیارکردن یان گومانکردن لە خودا” گوناحی کەبیرەیە، گومانکردن لە ئۆجەلانیش وەک گوناحێکی گەورە سەیر دەکرا. وەک چۆن باوەڕبوون بە خوداوەندێکی تر لە ئایینەکانی یەکتاپەرستیدا دەبێت بە شرک (شەریک دانان بۆ خودا)، باوەڕبوون بە کەسێکی سیاسی یان بیرۆکەیەکی دیکە جگە لە ئۆجەلان وەکوو گوناحی کەبیرە سەیر دەکرێت. ئەو کەسانەی کە لە ئۆجەلان بەگومان بوون، لە کۆمەڵگا دەرکران و دوورخرانەوە. ئۆجەلان لە خۆ بە خودازانیدا تێپەڕ بوو. لە ساڵی 2000 لە ساڵڕۆژی دەستگیرکردنیدا واتا 15ی شوبات داوای لە خەڵک و حزبەکەی کرد بەڕۆژوو بن. کادیرانی پەکەکە و لایەنگرانیان لە مانگی شوباتدا لە شاخ و شار بەڕۆژوو دەبن. پەکەکە لەکاتێکدا دژایەتی پەیوەندی عەشیرەت و پێکهاتە ئایینی و شێخ و بنەماڵە و هتد… دەکات کە هەزاران ساڵە لە کۆمەڵگەی کوردیدا بوونیان هەیە و دەڵێ ئەوانە نیشانەی دواکەوتوویین، کەچی سەرۆکەکەی خۆی بە خوداوەند دادەنێت و داوا لە کوردان دەکات تا ڕۆژوو بۆ ئاپۆ بگرن، عیبادەتی بکەن و بیپەرستن.
پێویستە بە ڕوونی وەڵامی ئەو بانگەواز و فشارانەی پەکەکە بدەینەوە، کە ناچارمان دەکا ئۆجەلان بپەرستین. دیارە من عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە سەرکردەی خۆم نازانم، من ئۆجەلان بە سەرکردەی کوردیش نازانم و تەنانەت ئۆجەلان بە کوردیش نازانم.
لە ژێر چەند سەردێڕێکی بنەڕەتیدا ڕوونی دەکەینەوە کە بۆچی ئۆجەلان وەک سەرکردەیەکی کورد نابینین
1- ئەگەر هەموو گومانەکانی پێش ساڵی 1999 لەسەر ئۆجەلان وەلا بنێن و وادابنێین کە ئەو شتانە ڕوویان نەداوە، ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئۆجەلان لەوەتەی خۆی ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کردۆتەوە، بۆ یەک خولەکیش بەرگریی نەکردووە و بەتەواوی تەسلیم بووە. لە خولەکی یەکەمدا خۆی ڕادەست کرد. کەس ناتوانێت پاساو بۆ ئەو لێدوانەی ئۆجەلان لە ناو فڕۆکەکەدا بهێنینەوە کە گوتی: “دایکم تورکە، من ئامادەم خزمەت بە دەولەتەکەم بکەم” و کەس ناتوانێت پێمان بڵێت کە ئەو قسەیە بە ڕەوا بزانین. لە دادگا داوای لێبوردنی لە تورکەکان کرد و داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد، لە ئیمرالیشدا لە دەوڵەتی تورک پاڕایەوە کە لە سێدارەی نەدەن و بە دەوڵەتی گوت کە ئامادەم وەکوو بەڵێندەرێک کار بۆ دەوڵەت بکەم. بۆیە ئاپۆ هەر لە خولەکی یەکەمەوە خیانەتکار بوو. ئۆجەلان ئیعتیرافکار (دانپێدانەر)ـە.
هەموو شتێکی دەربارەی پەکەکە ئاشکرا کرد. هەموو تایبەتمەندییەکانی سەرکردەکانی پەکەکە بە دەوڵەت گوت. واتە ئۆجەلان بە ڕوونی نیوگرافی هەموو هەڤاڵەکانی بۆ دوژمن ئاشکرا کرد. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە گەورەترین خیانەتکار لە مێژووی 40 ساڵەی پەکەکەدا، عەبدوڵڵا ئۆجەلانە. دانپێدانانی شاهین دۆنمەز و شەمدین ساکک کە لە لایەن پەکەکەوە وەکوو خائین نیشان دەدرێن، لەڕاستیدا بەراورد بە دانپێدانانەکانی ئۆجەلاندا هەر هیچ نین. ئەگەر بەم ڕوانگەوە لە ئۆجەلان بڕوانین، هەموو ئەو ڕەنگدێرانە هەڵەن کە پەکەکە لەسەر ئۆجەلان ڕیزی کردوون. تەنها یەک تایبەتمەندی بوونی هەیە، ئەویش ئەوەی کە ئۆجەلان خائینە.
2- ئۆجەلان نە ڕێبەری گەلی کوردە و نە سەرکردەی ئازادیی کوردانیشە. لە پارادایمی ئۆجەلاندا کە دوای ساڵی 1999 بە دەیان ناوی وەکوو بەدەوڵەتبوون، کۆنفیدراڵیزم، کۆمۆن، ئازادیخوازی جنسیەتی و هتد… گۆڕانی بەسەردا هاتووە، ئۆجەلان ویستی ناسنامەی نەتەوەی کورد لەناو ببات و کورد وەکوو کەمینە نەتەوە پێناسە بکات. ئۆجەلان لە هەموو نووسین و کتێبە تیۆرییەکانیدا تەنیا دەیەوێت بڵێت کورد نەتەوە نییە، نابێ کورد ببن بە دەوڵەت و هەتا دونیا دونیایە دەبێ لەژێر دەستەیی داگیرکەراندا بژین. تیۆری ئۆجەلان کوردی لە نەتەوەبوونەوە بۆ کەمینەنەتەوە دابەزاندووە. واتە ئۆجەلان ویستویەتی دی ئێن ئەی کوردان بگۆڕێت. ئۆجەلان کوردی وەک کەمینەیەک، کەمتر لە گەلانی دیکە پێناسە کرد.
3- خۆسووتاندن بۆ ئاپۆ، ناتوانێ ئۆجەلان بکات بە ڕێبەری کوردان. دوای دەستگیرکردنی ئۆجەلان، هەندێک کەس لە زیندانەکاندا ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و هەندێکیش خۆیان ئینتیحار کرد. پەکەکە هەوڵ دەدات ئەوانە وەکوو بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەوە کە ئۆجەلان سەرکردەی گەلی کوردە، پێشکەش بە ئێمە بکات. ئەمە بەتەواوی هەڵەیە. ئەگەر وەبیرمان بێتەوە، “پول مەکنزی” سەرۆکی یەکێک لە تەریقەتەکانی کینیا، وای لە شوێنکەوتووانی کرد کە باوەڕیان بەوە هەبێت کە برسیەتی ئەوان دەباتە بەهەشت. لانیکەم 400 کەس بۆ ئەوەی بڕۆنە بەهەشت لە برسێتیدا مردن و 600 کەسیش تا ئێستا بێسەروشوێنن. هەروەها گەورەترین شاگردەکانی “پۆل مەکێنزی”ش ژن بوون. ئێستا دەبێ چی بکەین؟ تەنها لەبەر ئەوەی ساڵانە 1000 کەس لە برسێتیدا دەمرن و باوەڕیان بە پۆڵ مەکینزی هەیە، ئایا دەبێت بچینە ناو ئەم تەریقەتە و پۆڵ مەکینزی بپەرستین؟ ئایا ئەم شێوازە دەتوانێ مرۆڤێک بکات بە خوداوەند؟
ئەگەر چالاکییە خۆکوژییەکان وەکوو پێوەرێک بۆ بەخوداوەند کردن، ببینین، داعش لە ماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە مێژووی 40 ساڵەی پەکەکە هێرشی خۆکوژی ئەنجامداوە، کەواتە ئەگەر ئەمە پێوەر بێت، دەبێت ئێمە هەموومان ببین بە داعش چوونکە لە چالاکیەکانیاندا زیاتر ڕەچاوی شێوازی ئینتیحاری دەکەن.
هەبوونی ژمارەیەک کەس کە خۆیان بۆ ئۆجەلان دەکوژن، نەک هەر نیشانەی ئەوە نیە کە ئۆجەلان ڕێبەرە، بەڵکوو تەنها ئەوە دەسەلمینێت کە ئۆجەلان چەندە پیسیکۆپاتە. پسیکۆپات چییە؟ “پسیکۆپات ئەو کەسەیە کە کەسێکی ئازاربەخشە و دەتوانێت زیانێکی زۆر بە مرۆڤەکان بگەیەنێت و هەست بە ڕۆحم و بەزەیی ناکات”. لەبەرئەوەی ئۆجەلان کەسێکی بەتەواوی پسیکۆپاتە، کەسانی نەخۆش لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە و بەکاریان دەهێنێت و بەشێوەیەکی بێ ڕەحمانە بەرەو مردن پاڵیان پێوە دەنێت. کەسێک کە تەندروستی ڕۆحی و دەروونیی باش بێت، ناتوانێت خۆی بکاتە قوربانی بۆ کەسێکی دیکە وئامادە نیە لەپێناو مرۆڤێکی دیکەدا خۆی بسووتێنێت. ئێمە نەک هەر ناتوانین ئەو کەسە پسیکۆپاتانە وەک ڕێبەری خۆمان قبوڵ بکەین، بەڵکوو بەپێچەوانەوە دەبێت ئەوە ڕوون بکەینەوە کە ئەم دۆخە نەخۆشییە و هەوڵ بدەین خەڵک لە ئاپۆپەرستی و تەریقەتەکەی ڕزگار بکەین.
4- ژیانی ئۆجەلان لەگەڵ ژنان، ئەو ناکات بە ڕێبەری ژنان. ئۆجەلان بە بیرۆکەکانی خۆی، بناخە سەرەکییەکانی کۆمەڵگە وەک بنەماڵە، پەیوەندییەکانی ژن ـ پیاو و پێوەرە ئەخلاقییەکان لەناو دەبات. هاوسەرگیری ژن بە کۆیلایەتی ناودەبەن، لاوانی تەمەن 15-20 ساڵان دەکوژن کە هەستیان بۆ یەکتر هەیە. بەڵام ئۆجەلان بۆخۆی بە کۆمەڵ لەگەڵ ژناندا دەژیا. ئۆجەلان ئەو کەسە بوو کە کچە تەمەن 13-14 ساڵانەکانی دەهێنایە ماڵی خۆی و دەیگوت من پەروەردەیان دەکەم و دواتر دەستدرێژیی دەکردە سەریان. ئۆجەلان کەسێکی پسیکۆپاتە بە ژنانی دەوروبەری خۆی دەڵێت لە پاڵ خۆمدا فێری خۆشەویستیتان دەکەم، من ئێوە فێری عیشق و ئەڤین دەکەم، بەڵام ئێوە وەکوو پیویست لێهاتوو نین. ئەو ژنانەی لەگەڵ ئۆجەلان ماونەتەوە دەتوانن بۆ دەسەڵات یەکتر بخنکێنن. ئۆجەلان ئەو کەسەیە کە لە ناو پەکەکەدا ژنانی وەکوو گۆپاڵ لە دژی پیاوان بەکارهێناوە. ئۆجەلان شۆڕشی ژنانی نەخوڵقاند، بەلکوو ژنانی وەکوو چەکێک لەپیناو خۆیدا بەکارهێنا. ئۆجەلان هیچ شۆڕشێکی ژنانی ڕێک نەخستووە و کەس ناتوانێت قاپۆمان وەکوو سەرۆک بەسەردا بسەپێنێت. چونکە ئێمە باش دەزانین ئەگەر ژیانی ئۆجەلان لەگەڵ ژنان وەکوو پێوەری لە کۆمەڵگەدا بگونجێنین، ئەوکات کۆمەڵگەکە بەتەواوی بێ ئەخلاق دەبێت.
بەشی دووەم: ئۆجەلان تەنها دەتوانێت سەرۆکی خیانەت بێت