“هێرشكاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و به برینداری ده‌ستگیر كرا”.
له پارێزگای سه‌مسووری باكووری كوردستان، پۆلیسێك ته‌قه‌ی له دوو پۆلیسی دیکەی هاوپیشەی خۆی کرد کە پێکەوە لەو بنکەیەدا کاریان دەکرد و لە ئەنجامدا هەر دوو پۆلیسەکە کوژران.
له بنكه‌ی پۆلیسی ئالتینشه‌هیر له سه‌مسوری باكووری كوردستان پۆلیسێك چووه سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس و ته‌قه‌ی له به‌رپرسێكی بنكه‌كه و هه‌روه‌ها به‌رپرسی تیمێك له بنكه‌كه کرد كه هاوپیشەی خۆی بوون و به‌سه‌ختی برینداری کردن. هەر دوو پۆلیسەکە به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه مردن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێرشكاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێ كرا بریندار بوو و به برینداری ده‌ستگیر كرا و ئینجا به مه‌به‌ستی چارسه‌ركردنی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه.
لە هێرشەکەدا ئەو دوو بەرپرسە و هەشت پۆلیسی دیکە بریندار بوون. دوای گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی سەمسوور، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیس و بەرپرسی تیمەکان مردن و هەشت پۆلیسە بریندارەکەی دیکە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.