له دوای خیانه‌تە نگریسەکەی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـەوە، پرۆسه‌ی ته‌عریب له كه‌ركووك ده‌ستی پێكردۆته‌وه.
له‌سه‌ر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی سه‌پێندراوی سنووری شاره‌دێی پردێی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك دروێنه‌كردن له جووتیارانی كورد قه‌ده‌غه كرا.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو دوو جووتیارەی دوێنێ لە کاتی دروێنەكردن لە گوندی گەڵۆزی سه‌ر به شاره‌دێی پردێ دەستگیر کران، ده‌درێنه دادگا.
ئه‌وه‌ش زاندراوه دروێنه‌ی گه‌نم و جۆ له سنووری پردێ بە بڕیاری فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی سه‌پێندراوی سنووره‌كه به‌بێ هیچ هۆكارێك قه‌ده‌غه كرا.
له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه پرۆسه‌ی ته‌عریب له كه‌ركووك ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌ر جاره و له ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای كه‌ركووك ڕێگری له جووتیارانی كورد ده‌كرێت له‌سه‌ر زه‌ویوزاری خۆیان كاری كشتوكاڵی بكه‌ن.