ئامەد… لە شەڕی نێوان خزماندا 2 کەس کوژران

ئامەد... لە شەڕی نێوان خزماندا 2 کەس کوژران

محەممەد عەلی باران و وەدات باران تەمەن 39 ساڵ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.

لە ناحیەی یەنیشەهیر سەر بە پاریزگای “ئامەد”ی باکووری کوردستان، لە ئەنجامی ناکۆکی نێوان خزماندا پێکهەڵپرژانی چەکداری ڕوویدا و بەهۆیەوە 2 کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕووداوەکە لە جادەی ئازیز مەحموتۆغولار لە ئاوایی گەنج ئیپەکچی ڕوویدا و بە هۆکارێکی نادیار، دەمەقاڵە لە نێوان محەممەد عەلی باران تەمەن 29 ساڵ و هاوسەرەکەی بە ناوی “ە.ب”دا روویدا. دواتر ئەندامانی دیکەی بنەمالەکە تێکەڵ بە دەمەقاڵێیەکە بوون و کێشەکە گەورە بوو و گەیشتە پێکهەڵپرژان چەکداری.

لە ڕووداوەکەدا محەممەد عەلی باران و کەسێک بەناوی وەدات باران تەمەن 39 ساڵ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا.

دواتر پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و هەریەک لە هاوسەری محمەد عەلی بارانی “ە.ب” و دایکی بەناوی “ڕ.ش” و براکەی “ئا.ش” کە تەمەنی 23 ساڵە دەستگیرکرد.

تۆمەتبارێکی دیکەی ڕووداوەکە تا ئێستا دەستگیر نەکراوە و گەڕان بۆ دەستگیرکردنی بەردەوامە.

پوستێن ھەمان بەش