وردەكاریی قاچاخچێتیی هۆشبەرەكان لەنێوان پەكەكە و یەكێتییەكەی بافڵ تاڵەبانییدا

وردەكاریی قاچاخچێتیی هۆشبەرەكان لەنێوان پەكەكە و یەكێتییەكەی بافڵ تاڵەبانییدا

”پەکەکە لە ساڵێكدا 47 هەزار کیلۆ کۆکایینی هەناردەی ئەورووپا کردووە“

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە میدیاکانی باشووری کوردستان بڵاویان کردۆتەوە، پەکەکە، لە ماوەی لەنێوان ساڵانی 2018 و 2019دا (47) هەزار کیلۆ کۆکایینی هەناردەی وڵاتانی ئەورووپا کردووە. لایەنی قاچاخچێتیی مادەی هۆشبەری پەکەکە و سپیکردنەوەی پارە لەگەڵ یەكێتییەكەی بافڵ تاڵەبانی، ئەندامێکی سەرکردایەتیی پەکەکەیە بە ناوی (نەدیم . س) كە دەستەڕاستی جەمیل بایکە و بۆ ئەو پەیوەندییە لەگەڵ سەرانی باڵای یەكێتییەكەی بافڵ، راسپێردراوە.

ماڵپەڕی “باسنیوز”ی باشووری کوردستان لە زمان سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لەنێو سلێمانی بڵآوی کردۆتەوە، ئەو خاڵانەی پەکەکە كە مادەی هۆشبەری لێوە ئاودیوی سنوورەكانی هەرێمی كوردستانی دەكات بریتین لە: (قەندیل، کەلەڕەش، چیای شەهیدان لە تەرگەوەڕ، قاسمەڕەش، دۆڵی خانەدەل لە تەرگەوەڕ، گۆڕەشێر، کێلێ و خنێرە.)

لەمبارەیەوە دلۆڤان عەلی، نووسەر و لێکۆڵەری سیاسی، رایگەیاندووە: “ئەو مادە هۆشبەرەی کە پەکەکە ترانزێتی دەکات بۆ ئەورووپا و ساغی دەکاتەوە، هەمان ئەو مادە هۆشبەرەی ئێران و ئەفغانستانە، کە پەکەکە لە سنوورەکانەوە لەگەڵ یەکێتییەکەی بافڵ تاڵەبانی ئاودیوی کوردستانی دەکات و دواتر دەیگەیەننە سووریا و لوبنان و ئەورووپا”.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ساڵانەی بەشی ماددە هۆشبەرەکانی یەکێتیی ئەورووپا، پەکەکە تەنیا لەنێوان ساڵی 2018- 2019دا، (47) هەزار کیلۆ کۆکایینی هاوردەی وڵاتانی ئەورووپا کردووە.

دلۆڤان گوتیشی: ”ئەو ئۆفیسانەی کە یەکێتی لەژێر ناوی مێدیادا لە گەڕەکانی کوردسات، بەختیاری و ڕاپەڕین بۆ پەکەکەی کردوونەتەوە، حەشارگەی مادەی هۆشبەر و سپیکردنەوەی پارەن. کۆمەڵە کەسێکی خەڵکی گەڤەری باکووری کوردستان، کە کادیری پەکەکەن، سەرپەرشتیی دەکەن.“

ئەو لێكۆڵەرە سیاسییە ئاماژەی بەوەش دا، یەکێتی ژوورێکی عەمەلیاتی بۆ میدیاکارانی پەکەکە کردووەتەوە و سپۆنسەری کۆمەڵێک پەیجیان بۆ دەکات، کە بە زمانی تورکی شەو و ڕۆژ لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانییەوە هێرش دەکەنە سەر دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و بەدیاریكراوی پارتی دیموكرتی كوردستان، هەروەها بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ یەکێتی دەکەن.

ئەو چاودێرە ئەوەشی خستە ڕوو، ئەو كارانەی یەكێتی بۆ پەكەكەی دەكات، باجی قورسی بۆ خۆی و خەڵكی سلێمانی دەبێت، گوتی: ”لە هەموو دونیادا خەڵک خۆی لە تیرۆریستان و تاوانباران بەدوور دەگرێت، بەڵام ئیستا هاوڕێ هەرە نزیکەکانی بافڵ تاڵەبانی، کۆمەڵێک تیرۆریست و تاوانباری داواکراون لەلایەن ئەمەریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە.“

ئەو لێكۆڵەرە سیاسییە، دەشڵێت: ”تاکە ئامانجی بافڵ تاڵەبانی ئەوەیە، سلێمانی بکاتە قەڵغانی مافیاگەرایی خۆی و شارەکە بە وێرانکردن بدات، ئەگەرنا چ کەسێکی خاوەن ئەقڵ و مەنتق داڵدەی تیرۆریستان دەدات، یان پەیوەندیی لەگەڵ كەسانێك دادەمەزرێنێ كە بەتۆمەتی تیرۆر، بازرگانی ماددەی هۆشبەر و کوشتنی خەڵکی لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكاوە بە فەرمی داواکراون؟“

ئەو چاودێرە ئاماژەی بەوەش دا، هاوپەیمانیی (یەکێتی- میلیشیاکان- پەکەکە) كە لەنیو چالاكوانانی سۆشیال میدیادا بە (هاوپەیمانیی مافیاكان) ناودیر دەكرێت، بریتییە لە قڕکردنی خەڵکی سلێمانی لە ڕێگای مادەی هۆشبەر و ڕێگاخۆشکردن بۆ نۆرماڵکردنی جاشایەتی لەلای تاکی کورد، بەداخەوە یەکێتییەكەی بافڵ تاڵەبانی شێرپەنجەیەکی کوشندەیە بە جەستەی نەتەوەی کوردەوە و پێویستە بنبڕ بکرێت.

دلۆڤان گوتیشی: ”پێویستە یەکەمین کاری کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پاککردنەوەی سلێمانی بێت لە مافیاكان و چەكدارانی پەکەکە. چونكە بەشێک لەو نائارامییەی لە سلێمانیدا هەیە، بەهۆی چالاکییەکانی پەکەکەوەیە لە شارەکەدا. پەکەکە وەکوو شێرپەنجە وایە، بچێتە هەر شوێنێکی كوردستانی لە بەرژەوەندیی سەرانی خۆی و داگیركەران و نەیاران كار دەكات.“

لای خۆشیانەوە، د.مەدحەت سلێمان، چاودێری سیاسی، بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: ”ئەو هاوپەیمانییەی بافڵ تاڵەبانی و رەیان و هەندێ لە میلیشیاكان و پەكەكە سەیر بكەین، دەبینین هاوپەیمانێتییەكە لەسەر بنەمای دژایەتیی پارتی و حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، لە دژی پێشكەوتن و گەشەكردنی ئابووریی خەڵك و هەرێمی كوردستانە، هاوپەیمانییەكە بۆ لێدانە لە پێگە و قەوارەی هەرێمی كوردستان و چاوەڕێی هەموو شتێكی خراپ لەو هاوپەیمانییە دەكرێ، چونكە ئامانجەكە بۆ كاری خراپە.“

ئەو چاودێرە سیاسییە ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا ئەو هاوپەیمانییە هەر لە دژی هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكوو ئەوانە خۆیان گلاندووە لە هێرشەكانی بەرەی مقاوەمە بۆ سەر ئیسرائیل و ئەمریكا و پشتیوانیكردن لە حەماس و حزبوڵا، گوتیشی: ”هەر كەس و لایەنێك بچێتە ناو ئەو هاوپەیمانییە، ئەوە داهاتوویەكی باشی نابێت و زیانی گەورە لە هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەشی دەدات، چونكە ئەوەی دەركەوتووە، ئەو هاوپەیمانییە هەر بۆ دژایەتیی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی نیە، بەڵكوو پەیوەندییەكە بۆ كاری پێكەوەیی و قاچاخچیەتیی هاوبەشە، كە تەواوی هۆشبەرەكان، كە دەركەوتووە لە سنووری پاكستان و ئێرانەوە دێتە عێراق، ئەو هێزانەش هاوكارن بۆ گواستنەوەی ئەو هۆشبەرانە بۆ سووریا و لوبنان و ناوچەكە، واتا هاوپەیمانییەكی مافیاگەراییە بۆ كاری قاچاخیی هاوبەش و لێدان لە پێگەی هەرێمی کوردستان و ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، تاوەكوو بە ئازادانە بتوانن كارەكانیان بكەن، بۆ ئەو هێزانە زۆر ئاساییە جگە لە هۆشبەرەکان، چەكیش بۆ ناوچەكە بگوازنەوە، بەڵام ئەو كارە تاسەر نابێت و ئەوەی كە كراوە لەلایەن ئەو هێزانەوە، باجەكەی قورسە.“

پوستێن ھەمان بەش