پەکەکە لە 27ی نۆڤەمبەری 1978دا یەکەمین کۆنگرەی خۆی لە ناحیەی “لجێ”ی ئامەد بەست. ئەو 22 کەسەی کە پەکەکەیان دامەزراند، چییان بەسەر هات؟ پەکەکە هەرگیز باسی چارەنووسی ئەو کەسانە ناکات. “کەسیرە یلدرم (ئۆجەلان)، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، حسێن تۆپگیدەر، محەممەد جاهید شەنەر، باقی قهرار، رەسوول ئالتونۆک، عەلی چەتینەر، فەرزەندە تاگاچ، سووبحی قاراقووش، شاهین دۆنمەز، محەممەد تووران، عەلی گوندوز، فارووق ئۆزدەمیر، عەبباس گۆکتاش، عەلی حەیدەر قهیتان، سەیفەددین زۆگورلو، مهزلووم دۆغان، جەمیل بایک (جومعە)، دوران کاڵکان (عەبباس)، عەبدوڵڵا کومرال، محەممەد خەیری دوورموش”.
ئیبن خەلدوون، بیرمەندی ناودار، گوتەیەکی زۆر گرینگی هەیە کە دەڵێت: “بڕوا بەو شتانە بکەن کە پێوانە دەکرێن و بە ژمارە دیاری دەکرێن و قەبارە و کێشیان بە ژمارە دەردەکەوێت، بەڵام بڕوا بە ڕیوایەت مەکەن، چونکە بیرکاری هەڵسوکەوتی مرۆڤەکان دەگۆڕێت هەتا دەیانکات بە مرۆڤی ڕاستگۆ”. بەڵی پەکەکە بیرەوەریی خۆی وەکوو ئەفسانەیەک دەگێڕێتەوە، بەڵام ئەگەر مرۆڤ، چارەنووسی ئەو 22 کەسەی کە پەکەکەیان دامەزراندووە، بە ژمارە شرۆڤە بکات، بۆی دەردەکەوێت کە واقعییەتی پەکەکە زۆر جیاوازە لەوەی کە بۆخۆی باسی دەکات. بە بە ژمارە ڕاڤەی بکەین.
60٪ی دامەزرێنەرانی پەکەکە لە لایەن پەکەکەوە بە خیانەتکار ناسێنراون
لە کۆی 22 دامەزرێنەری پەکەکە، 13 کەسیان لەلایەن پەکەکەوە بە خیانەتکار ناسێنراون. بە واتایەکی دیکە 59.9٪ی دامەزرێنەرانی پەکەکە لەلایەن ئۆجەلانەوە بە خیانەتکار ناسێندراون.
ئەو کەسانەی کە بە خیانەتکار ناسێراون: کەسیرە یلدرم، حوسەیین تۆپگدەر، محەمەد جاھید شەنەر، باقی قەرار، رەسوول ئالتونۆک، عەلی چەتینەر، فەرزەندە تاگاچ، سوبحی کاراکوش، شاھین دۆنمەز، محەمەد توران، عەلی گوندوز، فاروق ئۆزدەمیر، عەباس گۆکتاش.
36٪ی دامەزرێنەرانی پەکەکە بە گوللـەی پەکەکە و 5٪ی دامەزرێنەرانی پەکەکە بە دەستی دەوڵەتی تورک کوژراون.
تەنیا یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە بە ناوی “سەیفەددین زۆگورلو” بە دەستی دەوڵەتی تورک کوژراوە. خەیری دورموش لە ئەنجامی مانگرتن لە خواردن، لە زیندانی ئامەد شەهید بوو. “مەزڵووم دۆغان” وەکوو ئەوەی پەکەکە دەێڵێت، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
8 کەس لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، لەبەر ئەوەی کە ڕەخنەیان لە ئۆجەلان گرتبوو، لەلایەن پەکەکەوە کوژران. ئەوانیش بریتی بوون لە: عەبدوللاھ کومرال، محەمەد جاھید شەنەر، رەسول ئالتونۆک، سوبحی کاراکوش، شاھین دۆنمەز، محەمەد توران، عەبباس گۆکتاش و عەلی حەیدەر قەیتان.
لە دامەزرێنەرانی پەکەکە تەنها دوو کەس ڕزگاریان بووە: دوران کاڵکان و جەمیل بایک.
کەسانی بێویژدان و بێوەفا ناتوانن بەڵێنی ئازادی بە کورد بدەن
وەک دەبیندرێت ئۆجەلان بۆ ئەوەی پەکەکەی خۆی دابمەرزێنێت، ئەوەندە بێوەفا بوو کە هەڤاڵانی خۆی لە دامەزرێنەرامی پەکەکەی بە چاوسووری کوشت و گەمەی بە کوشتنەکەشیان کرد. بەڵام ئۆجەلان کە هەموو کەس بە خیانەتکردن تۆمەتبار دەکات، بۆخۆی لە 15ی شوباتی 1999دا و کاتێک کە گەڕایەوە بۆ تورکیا، گوتی: “دایکم تورکە و دەمهەوێت خزمەت بە دەوڵەتی تورک بکەم”.
ئۆجەلان هەموو هەڤاڵان و گەریلا و شەڕڤانەکانی کردە قوربانیی “سەرۆکایەتی”یەکەی خۆی. بە دزینی ژیانی کەسانی دەوروبەری بە دڕندەییەکی زۆرەوە و بە بێ ئەوەی کە هیچ نیشانەیەکی لە وەفاداری هەبێت، “نیک دەلەک”ی خۆی وەک سەرۆکێک دامەزراند.
هەموو شتێک لەسەر بنچکی خۆی شین دەبێت. شتێکی شتێکی هەڵە بەرهەمێکی دروستی لێناکەوێتەوە. پەکەکە هێندە وەحشیانە و بێوەفا و ئیستیسمارکەرانە سووکایەتی بە دامەزرێنەرانی خۆی دەکات و لە پێناو بەرژەوەندی خۆیدا دەستی لە کوشتنیان نەپاراستووە. ئەم پەکەکە بێ وەفایە هێشتا باس لە دیموکراسی و یەکسانی و ئازادی دەکات. ئەمەش یەکێکە لە یاساکانی زانستی سروشتە. هەموو شتێک لە سەر بنچکی خۆی گەشە دەکات. پەکەکەیەک کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیدا یەک بە یەک دامەزرێنەرانی خۆی لەناوبردووە، شۆڕشگێڕانی وەک محمد شەنەری کوشت کە بەرگریکردنەکەی لە زیندانی ئامەددا بەناوبانگ بوو، هەروەها ڕەسوڵ ئاڵتونۆکی ئەشکەنجە دا و جەستەی بە نایلۆن داپۆشی و بە شێوەیەکی دڕندانە کوشتی؛ جا پەکەکەیەکی وەها کە خوێنی دامەزرێنەرەکانی خۆی ڕشتووە، چۆن دەتوانێ لەسەر داهاتووی کورد، خاوەن هەڵوێست و قسەیەکی ڕاست بێت؟ ناسینی ڕووی ڕاستەقینەی پەکەکە، تاقەڕێگای ڕزگارکردنی کوردە لەم تەڵەیەی پەکەکە.
چارەنووسی یەک بە یەکی دامەزرێنەرانی پەکەکە:
1- عەبدوڵڵا ئۆجەلان: تەسلیمی دەوڵەتی تورک بوو.
2- عەبدوڵڵا کومراڵ: لە لایەن پەکەکەوە کوژراوە. بە بنەماڵەکەی گوتراوە کە ئیسرائیل کوڕەکەتانی کوشتووە.
3- ڕەسوڵ ئاڵتوونۆک (داوود): لە لایەن پەکەکەوە بە ئەشکەنجە کوژراوە.
4- سوبحی قەرەقوش: لە لۆلان لە سێدارە دراوە.
5- محەممەد جاهید شەنەر: ساڵی 1991 لە قامیشلۆ لەلایەن پەکەکەوە کوژرا.
6- محمد توران تانش: لە ساڵی 1980دا بە دەستی پەکەکە کوژرا.
7- عەبباس گۆکتاش: لە ساڵی 1983دا بە دەستی پەکەکە کوژرا.
8- شاهین دۆنمەز: لە لایەن پەکەکەوە کوژراوە.
9- عەلی حەیدەر قەیتان: لەلایەن پەکەکەوە لە سێدارە دراوە.
10- کەسیرە یڵدرم (هاوسەری ئاپۆ): لەلایەن پەکەکەوە بە خائین ناسێندرا.
11- حوسێن تۆپگدەر: لەلایەن پەکەکەوە بە خائین ناسێندرا.
12- عەلی گوندوز: لە لایەن پەکەکەوە بە خائین ناسێندرا.
13- فەرزەندە تاگاچ: پەکەکەی بەجێهێشت و بە خیانەتکار ناسێندرا.
14- فارووق ئۆزدەمیر: پەکەکەی بەجێهێشت و بە خیانەتکار ناسێندرا.
15- سەیفەددین زۆگورلو: لە شەڕێکدا ژیانی لەدەستدا.
16- مەزڵووم دۆغان: لە زیندانی ئامەد خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
17- محەممەد خەیری دورموش: لە زیندانی ئامەد بەهۆی مانگرتن لە خواردنەوە گیانی لەدەستدا.
18- جەمیل بایک: هێشتا لە بەڕێوەبەرانی پەکەکەیە.
19- دوران کاڵکان: هێشتا لە بەڕێوەبەرانی پەکەکەیە.
20- باقی قەرار: لەلایەن پەکەکەوە بە خائین ناسێندرا.
21- عەلی چەتینەر: لەلایەن پەکەکەوە بە خائین ناسێندرا.
22- سەکینا جانسز: لە پاریس بە ڕووداوێکی جینایی گوماناوی، تیرۆر کرا.