لە ئەستەنبوڵ 1923 کەس دەستگیر کران

لە ئەستەنبوڵ 1923 کەس دەستگیر کران

ئەوانەی دەستبەسەر کراون، پاش وەرگرتنی ئیفادە لە بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەی ئیستانبووڵ، ڕەوانەی دادگا کراون.

لە پارێزگای “ئەستەنبۆڵ”ی تورکیا هێزە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتە، لە ماوەی 5 ڕۆژدا هەزار و 923 کەسیان دەستبەسەر کرد.

بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی تورکیا، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستەنبوڵ، ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی ئەو کەسانە ئەنجامداوە کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و ڕەوانەی زیندانیان کردوون.

لە ماوەی 5 ڕۆژدا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەزار و 462 کەسیان دەستبەسەر کردووە کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و 461 کەسیشیان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

هێزە ئەمنییەکان هەزار و 923 کەس لەوانەی کە دەستبەسەر کراون، پاش وەرگرتنی ئیفادە لە بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیەی ئیستانبووڵ، ڕەوانەی دادگا کراون.

پوستێن ھەمان بەش