ڕۆژی دووشەممەش، درۆنێکی دیکە لە ئاسمانی هەولێر، لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە.
دوو درۆن لە ئاسمانی هەولێر لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی خرانە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆسێشەممە، 17ـی حوزەیرانی 2025، دوو درۆن دوای ئەوەی لە ئاسمانی شاری هەولێر بینراون لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی خراونەتە خوارەوە.
درۆنی یەکەمیان لە ئاسمانی گوندی ماستاوە و درۆنی دووەمیش لە ئاسمانی گوندی پیرداود کراونەتە ئامانج و خراونەتە خوارەوە.
بەرە بەیانی دوێنێ دووشەممە، درۆنێکی دیکە لە ئاسمانی هەولێر، بە هەمانشێوە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان پێکرا و خرایە خوارەوە.
لەو سێ درۆنەی لەم دوو ڕۆژەدا لە ئاسمانی هەولێر خراونەتە خوارەوە هیچ زیانێکیان نەبووە و ئێستاش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکان.