قەدەغەکردنەکە لە کاتژمێر 00:01ی ڕۆژی 4ی تەباخەوە دەستپێدەکات و تا 12ی تەباخ بەردەوام دەبێت.
قایمقامیەتی شێرناخ ڕایگەیاند، 5 ناوچەی قەزای “ئەلکێ”ی پارێزگاکە بۆ ماوەی 9 ڕۆژ وەک “ناوچەی ئەمنی تایبەتی کاتی” دەستنیشان کراون.
پارێزگاریی شێرناخ ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئاب بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: “5 ناوچە لە قەزای “ئەلکێ”ی شێرناخ وەک “ناوچەی ئەمنی تایبەتی کاتی” ڕاگەیاندراون و هاتوچۆ بۆ ئەو ناوچانە قەدەغە کراوە و هیچ کەسێک بۆی نییە بێ مۆڵەت سەردانی ئەو ناوچانە بکات”.
بەپێی بڕیارەکەی پارێزگاریەتی شێرناخ، قەدەغەکردنەکە لە کاتژمێر 00:01ی ڕۆژی 4ی تەباخەوە دەستپێدەکات و تا 12ی تەباخ بەردەوام دەبێت.
ئەو ناوچانەی قەدەغەکردنەکەیان تێدا ڕاگەیەندراوە، گوندەکانی پەرتەوین، مەیدان کۆلی و تەواوی ناوچە کوێستانییەکانی کاتۆ لەخۆ دەگرێت. قایمقامیەت داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی ئەم بڕیارە بن و لەپێناو سەلامەتی گیان و ماڵی خۆیان و بەبێ مۆڵەت سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن.
ئەم بڕیارە نوێیە وەک درێژەپێدەری قەدەغەکردنی پێشوو سەیر دەکرێت. پارێزگاری شێرناخ پێشتر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندبوو کە هەمان ناوچەکانی قەزای ئەلکێ لە 26ی تەمموزەوە تا 3ی تەباخ وەک “ناوچەی ئەمنی تایبەت” ناسێندران و بۆ ماوەی 9 ڕۆژ هاتوچۆیان تێدا قەدەغەکرا بوو.