پەکەکە ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2019دا گیانیان لەدەستداوە

پەکەکە ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2019دا گیانیان لەدەستداوە

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پەکەکە ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2019دا لە دەڤەری “زاپ”ی باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە هەتا دوێنێ هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی شاردبۆوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی شەممە 3/8/2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی 5 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ئاشکرا کرد کە لە ڕێکەوتی 15ی تەمووزی ساڵی 2019دا، لە دەڤەری زاپ سەر بە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان، لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا گیانیان لەدەستدابوو.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 5 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ عەبدوڵڵا سەعدوون، خەڵکی پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان.

2ـ قادر نوورەددین، خەڵکی پارێزگای بدلیس لە باکووری کوردستان.

3ـ محەممەد سەعید عەبدولباقی، خەڵکی پارێزگای شێرناخ لە باکووری کوردستان.

4ـ سیمین جەعفەر، خەڵکی شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

5ـ موراد حەسەن، خەڵکی پارێزگای شێرناخ لە باکووری کوردستان.

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 5 گەریلایەشی بۆ ماوەی 6 ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش دەڵێت ئێمە هاڤاڵانی ئاپۆیی خۆمانمان لەدەستداوە و بە ڕێزەوە یادیان دکەینەوە!.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش