فەرەنسا… پۆلیس هەڵیکوتایە سەر دامەزراوەیەکی پەکەکە و چەند کەسێکی دەستگیرکرد

فەرەنسا... پۆلیس هەڵیکوتایە سەر دامەزراوەیەکی پەکەکە و چەند کەسێکی دەستگیرکرد

“ئەو دامەزراوانە لقوپۆپی پەکەکەن و وەک شوێنگەلێک بۆ ڕێکخستنی چالاکیی نایاسایی بەکاردەهێنرێن نەک بۆ خزمەتکردنی گەل”.

ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد کە لە شاری دراگوگنان لە باشووری فەرەنسا چالاکی دەکات، لەلایەن پۆلیسی فەرەنساوە دەستی بەسەردا گیرا. ئەو ناوەندە بە پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ پەکەکە ناسراوە.

لە هەڵمەتەکەدا شەش کەس دەستبەسەر کران کە هاوسەرۆکێکی ناوەندەکەشیان تێدایە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی لایەنگری پەکەکە، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بریتین لە عوسمان سۆنمەز، هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد و شاهین ئالئۆردەک، ئەردال چەلیک، شەنۆل قەرەداغی و ڕیدڤان ئالگەم کە سەرجەمیان ئەندامانی ئەنجوومەنی گەلی، ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردن. تا ئێستا ناوی کەسی شەشەم لە دەستگیرکراوەکان نەزانراوە.

فەرەنسا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە زۆر شوێن و بەتایبەت لە پاریس هەڵیکوتاوەتە سەر لقوپۆپەکانی پەکەکە و یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم هەڵمەتانە ئەوەیە کە پەکەکە فەرەنسا وەک ناوەندێک بۆ کارە نایاساییەکانی وەک سپیکردنەوەی پارە و زەوتکردن و چالاکی دیکە بەکاردەهێنێت.

سیاسەتمەدارانی کورد زۆرجار گلەیی و گازندەیان کردووە و هەڵکوتانە سەر ئەو دامەزراوانە وەک هەڵکوتانە سەر دامەزراوە کوردیەکان دەخەنە ڕوو، بەڵام لە واقیعدا ئەو دامەزراوانە لقوپۆپی پەکەکەن و وەک شوێنگەلێک بۆ ڕێکخستنی چالاکیی نایاسایی بەکاردەهێنرێن نەک ئەوەی کە لەپێناو خزمەتکردنی گەلدا خەبات بکەن.

پوستێن ھەمان بەش