ئەو سیاسەتمەدارە کورد و ئەڵمانییە بە پاڵپشتی ئێمەی کورد لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا، دەتوانێ سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت.
مەرد باران بۆسکان، سەرۆکی ڕێکخستنەکانی ئەورووپای پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK)، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای پشتیوانیکردنی لە “بێریڤان ئایماز”، سیاسەتمەداری کورد و ئەڵمانی دەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخستنی ئەورووپای پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWK)دا هاتووە:
کوردستانیانی هێژا، سیاسەتمەداری کورد و ئەڵمانی “بێریڤان ئایماز”، کاندیدی پارتی سەوزە بۆ شارەوانیی شاری کۆڵن و لە گەڕی یەکەمدا بە 28.7%ی دەنگەکان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.
ئەو سیاسەتمەدارە کورد و ئەڵمانییە بە پاڵپشتی ئێمەی کورد لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا، دەتوانێ سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت و بۆ شارەوانیی شاری کۆڵن هەڵبژێردرێت.
ئێمە پێمان وایە بە پاڵپشتی ئێوە و پاڵپشتی دانیشتوانی شاری کۆڵن خزمەتێکی باش ئەنجام دەدات و دەبێتە هێمای حورمەتی کورد لە ئەڵمانیا.
ئێمە پشتگیریی بێریڤان ئایماز دەکەین و هیوادارین هەموو کوردانی دانیشتووی شاری کۆڵن چالاکانە پاڵپشتی خاتوو بێریڤان ئایماز بکەن.
وەرن با لە 28/9/2025دا دەنگی خۆمان بە بێریڤان ئایماز بدەین.
هیوای سەرکەوتن بۆ بێریڤان دەخوازین و هەر لە ئێستاوە پیرۆزبایی لێدەکەین.
27-09-2025
مەرد باران بۆسکان
سەرۆکی ڕێکخستنی ئەورووپای PWK